رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 24ی خاکەلێوەی 1396 شاندێکی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کۆتایی کۆنگرەی شەشەم و باس لەسەر چەندین پرسی تایبەت
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 24ی خاکەلێوەی 1396
شاندێکی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کۆتایی کۆنگرەی شەشەم و باس لەسەر چەندین پرسی تایبەت بە بزوتنەوەی رەوای گەلەکەمان و پێشهاتەکانی بەردەم نەتەوەکەمان سەردانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.
شاندی حیزبی دیموکرات بە سەرپەرشتی بەرێزان کەماڵ کەریمی و قادر وریا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سمایل شەرەفی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کە بە مەبەستی پیرۆزبایی کۆنگرە و تاتوێ کردنی چەند باسی رۆژ سەردانی سازمانی خەباتیان کرد لە لایەن شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کامیل نورانی فەرد، خاتوو زێنەب حوسێنی و ئارام سلێمانی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرێز کاک کەریم فەیزییان ئەندامی ناوەندی راوێژکارانی سازمانی خەبات بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
شاندی حیزبی دیموکرات بە گەرمی پیروزباییان بە بۆنەی بەستن و کۆتایی هاتنی کۆنگرەی شەشەم پێشکەش کرد و هیوای دەسکەوتی زیاتر و پێشکەوتنیان بۆ سازمانی خەبات خواست. هەر لەدرێژەی باسەکاندا چەندین تەوەری جێگەی گرینگی دوولایەن وەک بابەتی هەڵبژاردنەکانی دوازدەیەمین دەورەی سەرۆک کۆماری و شۆراکانی شار و دێ و پرسی یەکیەتی و تەبایی ریزەکانی جوڵانەوەی گەلەکەمان لە کوردەستانی ئێران تاوتوێ کران و دوولایەن لەسەر پرسی زەرورەتی یەکگرتوویی ناوخۆیی جوڵانەوە هاونەزەر و هاوڕ٠ا بوون و پێیان وابوو لە پێناو ئەو ئامانجە گەورە پێویستە لایەنەکان نەرمی پیشان بدەن لەسەر سیاسەتی تەشکیلاتی و حیزبیان و هەموو هەولێک بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد بدرێ.
لەکۆتایی دیدارەکە دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر پێوەندی دۆستانە و لەمێژینەیان پێداگرییان کردەوە و بە وەبیرهێنانەوەی مێژووی هاوکاری کارە هاوبەشەکانی نیوانیان لەسەر بەردەوام بوونی ئەو رەوتە تەکیدیان کردەوە.