بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 24ی خاکەلێوەی 1396، هێزە سەرکوتگرەکانی رژێم لە شاری سەقز دەسترێژیان لە ماشینی دوو هاووڵاتی کورد کردوە و یەک لەو کاسبکارانە بەناوی
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 24ی خاکەلێوەی 1396، هێزە سەرکوتگرەکانی رژێم لە شاری سەقز دەسترێژیان لە ماشینی دوو هاووڵاتی کورد کردوە و یەک لەو کاسبکارانە بەناوی عەتا حسێنی 28 ساڵە دەبێتە قوربانی و گیان دەدا.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو رووداوە لە ناوچەی سەشیوی سەقز بووەو لە دوای دەسترێژی ئەو هێزانەی رژێم سێ فیشەک بەر سەر و سینگی عەتا دەکەوێ و هەر لەوێدا گیان دەدا.
شایانی گوتنە هێزە سەرکوتگەرە و تاوانبارەکانی رژێم لە کوردستان بە بیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لە کاسبکاران و کاشینەکانیان دەکەن و رۆژانە گوێبیستی کارەساتی لەو چەشنە دژ بە خەڵکی بێ بەش و هەژاری کوردستان دەبین.