پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران

راگەیەندراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران

حیزب و سازمانە شۆڕشگێرە کوردستانی و ئێرانیەکان!

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پاش 3 رۆژ کاری بەردەوام و بە کۆمەڵێک ئالوگۆری ئەرێنی و خۆنوێکردنەوە و دارشتنی بەرنامە و گەڵاڵەی کاری 4 ساڵی داهاتووی سازمان، کۆتایی بە کارەکانی هێنا. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یەک لەو رێکخراوە تێکۆشەرانەی کوردستانی ئێرانە کە ماوەی 36 ساڵە بە بێ ووچان درێژە بە خەبات دژی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە پێناو دەستبەرکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەدا و لەو پێناوەشدا گەلێک هەوراز و نشێوی هاتۆتە بەردەم، بەڵام بەوحاڵەش بە ئیمان و ئیرادەیێکی پۆڵایین و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەو رێکخراوە توانیویەتی لەسەر پێ بمێنیتەوە و بەردەوام بە ئاڵوگۆر و وەرچەرخان و بەرنامەی نوێ و ئەمرۆیی زەرورەتی بوونی لە ساحەی خەباتی کوردستانی ئێران نوێبکاتەوە و وەک پاڵپشت و هیوای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان درێژە بە تێکۆشان بدات. دوایین کۆنگرەکەشی لەژێر ناوی کۆنگرەی شەهیدان هەر لەو سۆنگە و گۆشەنیگاوە گرینگی تایبەتی خۆی هەبوو. یەکێک لە تەوەرە هەرە گرینگەکان کە کاتێکی شایەنی بۆ قسە و باس و چەسپاندنی بریار و راسپاردەی  گونجاو بۆ تەرخان کرا ، پێوەندیی و موناسباتی نێوانی هێز و لایەنە سیاسی و تێکۆشەرەکانی کوردستان و ئێران و زەورەتی هاوپەیوەندیی لە نێوانیان بوو. کۆنگرەی شەشەم لەسەر زەورەتی پێداچوونەوە بە روانگە و خوێندنەوەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی بۆ خەباتی رزگاریخوازانە و گووتار و شێوەی بردنە پێشەوەی خەباتەکە پێی داگرت و  بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناسک و هەستیاری جیهانی و ناوچەیی رێکخستنەوەی شێوەی خەبات و پێوەندیی لایەنەسیاسیەکانی بە گرینگترین ئەرکی بزاڤی رزگاریخوازانە و دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بە گشتی وەسف کرد. کۆنگرەی شەشەم بەرفراوان بوونی بازنەی رووخانخوازان و  نوێنەرانی ئەو گووتارە سیاسیەی بە نوختە وەرچەرخانێکی گرینگ زانی و جارێکی تر لەسەر ئەو سیاسەتە پێی داگرتەوە. سازمانی خەبات پێی وایە گووتاری رووخان ئەو گووتارەیە کە دەتوانێ‌ هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان کۆبکاتەوە و هاوپەیوەندییەکی واتاداریان لە نێو دا دروست بکات. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە  پێویستە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە دەوری یەک کۆبنەوە و لەسەر چەند خاڵی هاوبەش یان خود بەرفراوانتر، لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بەرەیێکی کوردستانی پێک بێنن و بە هاوبەشی ئەو دیسکۆرسە هاوبەشە ببەنە پێش.

هەڵبەت بۆ سەرخستنی ئەو دیسکۆرسە بە دڵنیاییەوە پێویستیمان بە هاوبەشی کردنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی ئێران دەبێ و هەربۆیە زەروورە لە پێوەندییەکی گەرم و دۆستانە لەگەڵ هێزە سەرانسەرییەکاندا بین. لە کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات سیاسەتی سازمان وەک نمونە و ئولگۆیێک لەئاستی گشتی دا بە  سەرکەوتوو و یارمەتیدەر زاندرا و پێوەندییەکانی سازمانی خەبات هەم لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و هەم لەگەڵ هێزی سەرانسەری وەک سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و شۆرای میللی موقاومەتی ئێران  بە سیاسەتێکی دروست و ئوسولی زاندرا و لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو رەوتە پێداگری کرایەوە. ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بە نیسبەت پێوەندی و هاوپەیمانەتی سازمانی خەبات ی کوردستان  و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران ، بڕیاری بەردەوام بوون و پتەوتر کردنی هاوپەیمانیەتی نیوان دوو لایەنیان دایەوە و بوونی ئەو پێوەندییە لە رەوتی پێشەوەبردنی خەباتی خەڵکی ئێران بۆ رووخان و لەناوبردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران بە گرینگ و حەیاتی زاندرا و لەسەر بەرفراوان بوونی پێوەندیی و دۆستایەتی هەمەلایەنە و هاوخەباتی کوردستان و ئێران لە پێناو دەستبەر کردنی ئازادی و دیموکراسی لە وەلاتی ئێران و مافی خودموختاری بۆ خەڵکی کوردستان پێداگری کرایەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆنگرەی شەشەم بە بریاری زۆرینە لەسەر بەردەوامی سیاسیەتی دۆستانە و برایانە لەگەڵ هەر کام لە هێز و لایەنە سیاسیەکان لەسەر پێوەری رێزی بەرانبەر و مافە باڵا نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان پێداگری کردەوە و هەروەها دروست کردن و تێکۆشان لە پێناو بەرەیێکی کوردستانی وەک یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی رێبەرایەتی داهاتووی سازمانی خەبات دیاری کرد. سەبارەت بە پارت و لایەنە سیاسیەکانی باقی پارچەکانی کوردستان، کۆنگرەی شەشەم پێی وایە کە پێویست و گۆینگە کار بۆ بردنەپێشی پێوەندیەکانی سازمان و هێزە تێکۆشەرەکانی باقی پارچەکانی کوردستان کاری پێویست و هەنگاوی باش بهاوێ لە راستای پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان لە باقی بەشەکانی کوردستان، هاوکات لەسەر پشتیوانی لە ئەزموونی کوردستانی عێراق ئەو مەترسیانەی لە لایەن رژیمی ئیران  روبەروی دەکرێ‌ پێداگری کرایەوەو  پاراستنی ئەو دەستکەوتە نەتەوەیانە  بە گرینگ زاندراو کۆمیتەی ناوەندی راسپێرا کە لە راستای پەرەپێدان و پتەوتر کردنی پێوەندیەکانی سازمان و پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستان هەنگاوی جیددی هەڵگرێ. سازمانی خەبات ی  کوردستانی ئێران بە باوەری قووڵ بەسەرکەوتنی خەباتی رەوای خەڵکی ئێران و کوردستان لەسەر تێکۆشانی خۆی بەردەوا دەبێ و لەپێناو خێرایی بەخشین بە رەوتی پێشەوەچوونی جولانەوەی رزگاریخوازانە، داوا لەسەر جەم هێز و لایەنە سیاسیە ئێرانی و کوردستانیەکان دەکات کە بە هەست بەبەرپرسیارەتی و لەبەرچاو گرتنی دۆخی هەستیاری هەنووکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیوەندییەکی سەرانسەری بە ئامانجی رووخانی دەسەڵاتی ملهوری ئاخوندی هەموو هەوڵێکی خۆیان وەگەر بخەن  بە هاوبەشی خەبات دژی دیکتاتۆریەت بەرەوپێش ببەن تا وەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواکانی  جەماوەری کوردستان و روخانی رژیمی ئاخوندی.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران کۆنگرەی شەشەم


7 ساڵ و 7 مانگ و 7 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران

راگەیەندراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران