رۆژی هەینی 25ی خاکەلێوەی 1396 سەناتۆر جۆن مەک کین سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا لەگەڵ مریەمی رەجەوی لە تیرانای پێتەختی ئالبانی دیدار
رۆژی هەینی 25ی خاکەلێوەی 1396
سەناتۆر جۆن مەک کین سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا لەگەڵ مریەمی رەجەوی لە تیرانای پێتەختی ئالبانی دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد، هەروەها ناوبراو ئەندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزەکانی ئەرتەشی ئازادیبەخشی ملی کرد.
ناوبراو روو لە موجاهیدین وتی: ئێوە لە سەرانسەری جیهان نمونەن بۆ ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادی دا خەبات دەکەن.
مەک کین وێرای سپاس و پێزانینی بۆ مریەمی رەجەوی گوتی: من دڵنیام رۆژێک ئێران ئازاد دەبێ و ئێمە لە مەیدانی ئازادی کۆدەبینەوە.
هەروەها سەناتۆر جۆن مەک کین لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی موجاهیدین و ئەرتەشی ئازادی بەخش و زیندانیانی سیاسیی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.