بە پێی هەواڵ رۆژی دووشەممە 28ی خاکەلێوەی 1396، کۆڵبەرێکی گەنجی دانیشتووی دێی "ژیوار"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە لە کاتی کۆڵبەریدا لە کەلی "تەتە" لە
بە پێی هەواڵ رۆژی دووشەممە 28ی خاکەلێوەی 1396، کۆڵبەرێکی گەنجی دانیشتووی دێی "ژیوار"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە لە کاتی کۆڵبەریدا لە کەلی "تەتە" لە شاخ بەر بووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە ناوی (نەزیر ئەداک) و تەمەن ٢٠ ساڵ بووە.
شایانی باسە ئێوارەی شەممە 26ی خاکەلێوە، لەناوچەی بێورانی سەردەشت، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم دەستڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردوەو بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی "ئەحمەد مام قادر" کوژراوەو سێ کەسی دیکەش بەتوندی بریندار بوون و فیشەک بەرسەریان کەوتوو کە ناوەکانیان بریتیە لە: کەریم زەینالی، وریا مام برایم و سیامەند کە تەمەنی 18 ساڵ بووە، گەیەندراونە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
هاوکات چەند کەس لە کۆڵبەرانی دیکە بریندار بوون لە کردەوەی هێزەکانی رژێمدا.