بەپێی هەواڵەکان، دوو کوردی یارسان لە پارێزگای کرماشان کە برا بوون بەناوی مەهدی و ئیحسان فزونی بەنارەزایەتی لە سیاسەتەکانی رژێم دژ بە پەیرەوانی ئایینی یارسان
بەپێی هەواڵەکان، دوو کوردی یارسان لە پارێزگای کرماشان کە برا بوون بەناوی مەهدی و ئیحسان فزونی بەنارەزایەتی لە سیاسەتەکانی رژێم دژ بە پەیرەوانی ئایینی یارسان ئاگریان لە خۆیان بەردا و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.
ئەو دوو برایە رۆژی پێنج شەممە 24ی خاکەلێوەی 1396 هەوڵی خۆکوژیان داوە. ئەو دوو برا خەڵکی دێی سەرفیروزئاوا لە چالاکانی ئایینی یارسان بوون و پێشتر چەندین جار لەلایەن ئیدارەی بەناوی ئیلاعاتی رژێم لە کرماشان بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
خۆکوژی ئەو دوو برایە لەیەک کاتدا، وەک نارەزایەتیەک بووە بە فشاری هێزەکانی رژێم بۆ سەر خۆیان و پەیرەوانی ئایینی یاراسان.
پێشتریش و لە ساڵی 92 دا دوو کەسی دیکە لە پەیرەوانی ئایینی یارسان بەناوەکانی حەسەن رەزەوی و نیکموراد تاهیری لە رۆژەکانی 14 و 15ی جۆزەرداندا وەک نارەزایەتی بە بەرێزی هێزەکانی رژێم بە پەیرەوانی ئەو ئایینە لە بەندیخانەی هەمەدان، لەبەرامبەر زیندانی ئەو شارەدا ئاگریان لە خۆیان بەردا و خۆیان کوشت.