گواستنەوەی 12 بەندکراو بۆ زیندانی تاکەکەسی
رۆژی دووشەممە 28ی خاکەلێوە، شۆرای ملی مقاومەت لە بانگەوازێکدا باس لە گواستنەوەی 12 بەندکراو بۆ زیندانی تاکەکەسی بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکانیان دەکات
رۆژی دووشەممە 28ی خاکەلێوە، شۆرای ملی مقاومەت لە بانگەوازێکدا باس لە گواستنەوەی 12 بەندکراو بۆ زیندانی تاکەکەسی بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکانیان دەکات و داوا لە جەماوەری ئێران و کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان دەکا بۆ رزگاری گیان ئەو کەسانە هەوڵەکانیان وەگەر بخەن.
لەو بانگەوازەدا هاتووە: بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکانیان، 12 بەندکراوی مەحکوم بە ئێعدام لە رۆژەکانی 26 و 28ی خاکەلێوەدا بۆ زیندانە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەی گەوهەردەشت گوازراونەوە. لە نێو ئەو بەندکراوانەدا کەسێکی بەنگلادشی کە 22 ساڵە لە گرتووخانەدایەو کەسێکی دیکە کە 12 ساڵە گیراوەو سێ جار براوەتە بەردەم دار بۆ لەسێدارەدانی، بوونی هەیە.