رۆژی سێ شەممە 29ی خاکەلێوەی 1396، ئاخوند رۆحانی دیانی نا بەوەدا کە بوجەی سەربازی 145 لەسەد زیاد کراوە لە کاتێکدا کە قەیرانی ئابووری داوێنی ئێرانی گۆتووەو هەژاری
رۆژی سێ شەممە 29ی خاکەلێوەی 1396، ئاخوند رۆحانی دیانی نا بەوەدا کە بوجەی سەربازی 145 لەسەد زیاد کراوە لە کاتێکدا کە قەیرانی ئابووری داوێنی ئێرانی گۆتووەو هەژاری و بێکاری هەموو ماڵێکی گرتۆتەوە.
ناوبراو کە لە ژێر ناوی ئەرتەشدا وتاری دەدا گوتی:
ئامار و ژمارەکان دەری دەخات کە دەوڵەتی یازدەیەم بوجەی بەرگری 145 لەسەد زیادی کردوە و ئەوە بەو مانایە کە لە دۆخی حەستەمی ئابووری دا دەوڵەت گرینگی زیاتری داوە بە بەهێزکردنی زیاتری هێزە چەمدارەکان. دەوڵەتی یازدەیەم شانازی دەدا کە لە باری پیشەسازی ستراتیژی و کەرەستەی پێشکەوتوو لە سێ ساڵ و نیودا هێزە چەکدارەکان بە قەد 10 ساڵی رابردوو هەنگاوی ناوە.
ئەو ئاخوندە هەروەها لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردن دا کەوتە پێدا هەڵگوتن بە وەلی فەقیهی رژێمدا و گوتی: تایبەتمەندی دیکەی هێزە چەکدارەکان ئەوەیە کە خاوەن فەرماندەیەکی گشتی کە ئەو فەرماندەییە لە ئیسلام، لە فیقه، لە ویلایەت، لە دادپەروەری و لە میانەرەوی سەرچاوە دەگرێ.
ناوبراو لە دوای ئەوە و بەهۆی شەڕی هەڵبژاردنەوە بە هێرش بۆ سەر سپای پاسداران، ووریایی پێدان و گوتی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە دەبێ لە یاری سیاسی دوور بن، هەر چەندی هێزەکانی ئێمە لە یاری سیاسەت و سیاسیەت بارزی دوورتر بن، بەهێزتر دەبن و خەڵکیش لەگەڵ ئەو هێزەدا دەبێ. بەڵام ئەگەر دەستێوەردانی هێزە چەکدارەکان لە کاری ئابووری دەتوانێ لە ئامانجە بەرزەکان دووریان بخاتەوە، کاری ئابووری دەتوانێ مێشکی فەرماندەکان و هێزە چەکدارەکان لە ئەرکی سەرەکی خۆیان دوور بخاتەوە.