رۆژی سێ شەممە 29ی خاکەلێوەی 1396، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە بەرپرسانی رژێمی ئێران دەبێ ئێعدامی دوو لاوی بەندکراو کە لەمێژە لە ریزی ئێعدامدان و لە کاتی گرت
رۆژی سێ شەممە 29ی خاکەلێوەی 1396، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە بەرپرسانی رژێمی ئێران دەبێ ئێعدامی دوو لاوی بەندکراو کە لەمێژە لە ریزی ئێعدامدان و لە کاتی گرتندا مێرمنداڵ بوون، راگرێ.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: یەکێک لەو دوو لاوە ناوی مەهدی بهلولی
کە زیاتر لە 15 ساڵە لە ریزی ئێعدام دایە، بریار وایە سبەی چوارشەممە لە گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لەسێدارە بدرێ.
کەسی دووهەمیان ناوی پەیمانی برنداحە کە بریار وایە سێ حەوتووی دیکە لە گرتووخانەی ناوەندی شیراز لەسێدارە بدرێ. ئەویش لە تەمەنی 16 ساڵی دا تاوانی کوشتنی مێرمنداڵێک گیراوە و نزیک بە 5 ساڵە لە نۆبەی ئێعدام دایە.
فیلیپ لوتر بەرێوەبەری لێکۆڵینەوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و باکووری ئافریقا وتی: لەسێدارەدانی ئەو دوو لاوە پێشێلکردنی ئاشکرای قانوونی مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە کە بەو کارە رژێمی ئێران وەک یەکێک تاووانبارانی سەرەکی لاوان لە جیهان دەناسێنێ.
ناوبراو وتی مەهدی بەهلونی تەمەنی لاوی خۆی لە نۆبەی ئێعدام دا بردەسەر. رۆژی یەکشەممە ئەو بەندکراوە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ ئەوەی حوکمەکەی جێبەجێ بکرێ.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لانی کەم ناوی 90 لاوی تۆمار کردوە کە لەم دواییانەدا خراونەتە لیستی ئێعدامەوە.