دەستبەسەر کردنی چالاکێکی فەرهەنگی کورد لەگەڵ خێزانەکەی
هێزەکانی ئیتلاعات رامین زەندنیا ئەندامی چالاکی ئەنجۆمەنی سنفی مۆعەلمانی کوردستان و هاوسەرەکەیان دەستبەسەر کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە 23ی رەزبەری 1394، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات لە شاری سەقز، رامین زەندنیا و هاوسەرەکەیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە،لە کاتی دەستبەسەر کردنی رامین و خێزانەکەی منداڵەکەشیان لەگەڵ خویان دەستبەسەر کردووە کە دواتر منداڵەکە دراوەتەوە بە باوک و دایکی. جێگەی باسە کە زەندنیا پێشتریش لە ساڵەکانی 89 و 90 بە هۆی چالاکی سنفیەوە بانگهێشتی ئیتلاعات کرابوو.
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کرماشان و سنە بەرێوە چوو
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سنە لە شەقامی ئەدەبی ئەو شارە لە نارەزایەتی بە دابین نەکردنی شوێنی خەو بۆیان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە نارەزایەتییان دەربری. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رۆژی شەممە 25ی رەزبەر هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سنە، خوێندکارانی علووم پزشکی زانکۆی ئازادی سنە لە نارەزایەتی بە بارودۆخی خراپی شوێن خەوەکانیان لە بەردەم ئەو زانکۆیە لە بلواری پاسداران کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست، هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی کارەبای سنە لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە بەرانبەر ئەو ئیدارەیە کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێکی بەر چاو لە کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمعێنانی باتری کاوشی غەرب لە شارەکی پیشەسازی کرماشان لە نارەزایەتی بە پێنەدانی دوو مانگ حەقدەستی دوواکەوتویان کۆبوونەوە.
داواکاریی خوێندن بە زمانی کوردی لە کرماشان ورووژا
چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی جوانڕۆ، ڕەخنەی لە پارێزگاری پێشووی کرماشان گرت و داوای ل
ێکرد لە گەورەترین شاری کوردنشینی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خوێندن بە زمانی دایکی مسۆگەر بکرێت. بە پێی راپۆرتیت هەواڵدەرییەکان، چالاکانی مەدەنی، خوێندکاری و مامۆستایانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کرماشان، بۆ ڕێگە پێدان بە خوێندن بە زمانی زگماکی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، سێمینارێکیان لەسەر زمانی زگماکی بەڕێوە برد. پاش گونجاندنی بەشێکی تایبەت بۆ ئەدەبیاتی نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە نێو کتێبی زمان و ئەدەبیاتی فارسیی ئەو وڵاتەدا، زانکۆی کوردستان لە سنە، ئەمساڵ بەشێکی تایبەت بە زمانی کوردی بۆ خوێندکارانی ئەو زانکۆیە کردەوە. پاش ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی جوانڕۆ، لەمەڕ خوێندن بە زمانی کوردی لە زانکۆکانی کرماشان وەکوو گەورەترین شاری کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕەخنەی لە "ئیبراهیم ڕەزایی بابادی" پارێزگاری پێشووی کرماشان گرت، پرسی خوێندن لەو شارەش ورووژاوە و "ڕەمەزان دێهنەوی" ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان لەو پەیوەندییەدا دەڵێ: " پلانی دامەزراندنی کۆلیژێکی تایبەت بە زمانی کوردی ئامادەیە". سەرەڕای ئەوەی لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بەشێک لە کتێبی ئەدەبیات بۆ زمانی کوردی تەرخان‌کراوە، ئەو کردەوە ڕەخنەی کارناسانی پەروەردە و زمانناسیی لێ‌کەوتووەتەوە و ئەو کارەی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە نەگونجاو دەزانن و باس لەوە دەکەن کە بەپێی پێویست گرینگی بە زمانی کوردی نەدراوە
پارکی ئایلان کورد له بانه کرایه‌وه
له بانه پارکێک به ناوی ئایلان، منداڵه سێ ساڵه‌که‌ی خه‌ڵکی کۆبانی که له‌کاتی کۆچکردن به‌ره‌و وڵاتێکی ئارام له‌گه‌ڵ دایک و براکه‌یدا خنکا و ته‌رمه‌که‌ی له که‌ناره‌کانی تورکیاا دۆزرایه‌وه، کرایه‌وه و منداڵانی بانه‌یی بۆ ڕێزگرتن گۆڵیان پێشکه‌شی ئایلان، کۆچبه‌ره چکۆله و بێده‌ره‌تانه‌که‌ی کۆبانی کرد. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،سه‌رۆکی شاره‌وانی بانه له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پارکه‌دا وتی: به‌پێی ئه‌و به‌ڵینه‌ی که له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاردا بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م پارکه وه‌کوو شوێنێکی سه‌یران، به دانیشتووانمان دابوو ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌م پار‌که‌مان کرده‌وه و بۆ ڕێزگرتن له یادی منداڵی سێ ساڵه‌ی کۆبانی که کاره‌ساتی گیان له‌ده‌ستدانی ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند به ناوی ئایلانه‌وه ناودێر‌مان کرد. له په‌راوێزی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پارکه‌دا کێبڕکێ وێنه‌کێشان له نێوان منداڵانی بانه‌ییدا به‌ڕێوه چوو و 15 که‌سی براوه‌وی ئه‌و کێبڕکییه خه‌ڵاتیان بێ به‌خشرا.ج٠Šى ئاماژه‌یه له کۆتایی ڕێوڕه‌سه‌مه‌که‌دا منداڵانی بانه‌یی ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌ری ئایلان، منداڵی ئاواره‌ی کۆبانی گرت وبه ناوی ئایلانه‌وه گوڵیان پێشکه‌ش کرد.
ژینگەی دەریاچەی زرێبار لە لایەن هاووڵاتیانەوە خاوێن کرایەوە
به هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌پارێزییه‌کانی شاری مه‌ریوان و به‌تایبه‌ت شارنشینان و لادێ نشینانی مه‌ریوانی ده‌وروبه‌ر‌ی ژینگه‌ی زرێبار به بۆنه‌ی ده‌ستپێکی وه‌رزی کۆچکردنی باڵنده‌کان خاوێن کرایه‌وه.به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌پارێزییه‌کانی مه‌ریوان و به‌شداری ژماره‌یێکی زۆر له هاووڵاتیانی مه‌ریوان چه‌ند ناوچه‌یێکی گۆلی زرێبار له زبڵ پاک کرایه‌وه. له‌م هه‌نگاوه ژینگه‌پارێزییه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ئیداره‌ی ژینگه پارێزی مه‌ریوان و شارۆمه‌ندان و گوندنشینانی مه‌ریوانی ڕووبه‌رێک زیاتر له ده‌یان دۆنمی ده‌ورۆبه‌ری ژینگه‌ی زرێباریان خاوێن کرد و چه‌ندین ته‌ن زبڵیان کۆ کرده‌وه. گۆلی زرێبار له پاریزگای کوردستان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ژینگه‌کانی باڵنده له ئێرانه که له‌م‌چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به هۆی زیادکردنی چاودێری و پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنایه‌تی بۆ ئه‌م ژینگه‌یه هاتنی باڵنده کۆچبه‌ره‌کان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه زیادی کردووه.
نداڵانی کار له تاران دەستدرێژیی جینسی دەکرێتە سەریان
زۆربەی ئەو منداڵانەی لە سەر شەقامەکانی تاران کار دەکەن، دەستدرێژیی جینسی دەکرێتە سەریان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە سەدا بیست و نۆی منداڵانی تاران، "منداڵی کارن"، کە لە سەدا سی ئەو ڕێژەیەش ئازاری جەستەیی دەبینن و دەستدرێژیی جینسی دەکرێتە سەریان. ناوەندە ناحکومییەکانی پارێزگاری لە منداڵانی کار، ڕایانگەیاندووە کە لە سەدا پێنجی منداڵانی کار، گیرۆدەی نەخۆشینی ئیدزن (HIV) و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی منداڵانی سەرشەقام و کاری تاران، ڕووی لە زیادبوونە.
کۆریای باکوور دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا رەتدەکاتەوە
دوێنێ شەممە 25ی رەزبەری 1394، پیۆنگ یانگ رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک دانوستان لەگەڵ واشنگتۆندا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رەتدەکاتەوە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کوریای باکوور لە بەیاننامەێکدا رایگەیاندووە، کە هەموو هەوڵەکانی پێشوو بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆگرامە ناوەکییەکەی پیۆنگ یانگ، بێ ئەنجام بوون و وڵاتەکەی داوا لە ئەمریکا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ کۆریای باکووردا گفتوگۆ بکات، بەڵام ئەگەر واشنگتۆن بەردەوام بێت لە گرتنەبەری ئاڕاستەیەکی جیا لە ئاشتی، ئەوا نابێت لە بەردەوامیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور، زیاتر چاوەڕوانی هیچی دیکە بکات. تاکو ئێستا کۆریای باکوور و باشوور لە حاڵەتی جەنگدان، چونکە دوای شەڕی سێ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵانی نێوان 1950-1953 هیچ پەیماننامەیەکی ئاشتی واژۆ نەکرا. لای خۆیەوە باراک ئۆباما، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات لە رێی گفتوگۆوە، هاوشێوەی ئێران، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، ژمارەی سزا سەپێنراوە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر پیۆنگ یانگ کەمبکاتەوە.