رۆژی سێ شەممە 29ی خاکەلێوەی 1396، لە نوێترین راپۆرتی خوێدا سەندوقی نێونەتەوەیی دراو سەبارەت بە ئابووری جیهان رایگەیاند کە هەڵکشانی ئابووری رژێمی ئێران لە ساڵی 2017دا بۆ سێ و سێ دەیەمی لەسەد دادەبەزێ و رێژەی بێکاری بە 12 و 6 دەیەمی لەسەد بەرزدەبێتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی بێکاری لە ئێران لە ساڵی 2016دا 12.5 لەسەد بووە کە لەچاو ساڵی 2015 خراپتر بووە. هەروەها بەپێی لێکدانەوەی ئەو ناوەندە نێونەتەوەییە، رێژەی بێکاری لە ئێران لە ساڵی 2017دا خراپتر دەبێ و دەبێتە 12.6 لەسەد.