سەپێچی 18 هەزار ملیارد تمەنی لە وەزارەتی نەوتی رژێمدا
راپۆرتی دیوانی ژمێریاری رژێمی بڵاوکردۆتەوە کە بە بڵاوکرنەوەی راپۆرتی چاودێری و لێکدانەوەی بوجەی ساڵی 1394 دیان بە سەرپێچیەکی 18 هەزار ملیاردی لە وەزارەتی نەوتدا
کەیهانی خامنەیی رۆژی 30ی خاکەلێوە لە چوارچێوەی شەر و کێشەی باندەکانی رژێم لە سەر شانۆی هەڵبژاردنەکان، راپۆرتی دیوانی ژمێریاری رژێمی بڵاوکردۆتەوە کە بە بڵاوکرنەوەی راپۆرتی چاودێری و لێکدانەوەی بوجەی ساڵی 1394 دیان بە سەرپێچیەکی 18 هەزار ملیاردی لە وەزارەتی نەوتدا کراوە.
لە راپۆرتی لێکدانەوەی دیوانی ژمێریاری رژێمدا هاتووە: لە دەستووری کاری وەزارەتی نەوتدا لە شێوەی حسیاب کردنی نرخی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان، دادنانی 5 لەسەد داشکان پێشبینی نەکراوە. هەروەها رێژەی 3 هەزار و 772 بۆشکە نەوتی خاو بەفیرۆ دراوە. بەڵام ئیدارەی گشتی چاودێری و گۆرینەوەی مەوادی نەوتیی وەزارەتی نەوت بە پێچەوانەی رێسا کار پێکراوەکان، لەو بارەوە هەنگاوی نەناوە. رێژەی ئەو گازانە سوتێندراون، نەوتی بەفیرۆدراو و نەبوونی ئەندازەگیری گازی شل، لە کەموکوری لە سیستەمی ئەندازەگیریەکان لە ساڵی 94 سەرچاوە دەگرێ کە زیاتر لە ستانداردی نێونەتەوەیی بووە. بەشی شیرکەتی نەتەوەیی نەوتی ئێران لە گازی سروشتی هەناردەکراو و ئەوەی لە ناوخۆدا فرۆشراوە بەگشتی 2 هەزار و 209 ملیار تمەن بووە کە ئەو پووڵە لەلایەن ئەو شیرکەتەوە وەرنەگیراوە کە ئەوەش پێچەوانەی قانوونە.