رۆژی چوار شەممە 30ی خاکەلێوەى 1396 ک خ، جیمز ماتیس وەزیری دیفاعی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ سەلمان بن عەبدلعەزیز پاسای عەرەبستان بە ئامانجی بووژانەوەی یەکیەتی ریاز و واشینگتۆن گوتی: ئەمریکا خوازیاری عەرەبستانێکی بەهێزە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە جیمز ماتیس هەروەها وتی ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامپ سەردانی عەرەبستان بکات. عەرەبستان هاوپەیمانێکی دێرینی ئەمریکایە و ئەو وەلاتە پێشوازی لە بەرنامە بەبڕشت و جیددیەکانی ئەمریکا دژ بە دژمنی هاوبەش "رژێمی ئێران" دەکا.
جیمز ماتیس گوتی: ئەوەی ئێمە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە دەرگا بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان بکەینەوە.
مەتیس لە سەردانی مەلەک سەلمان لە کۆشکی ئەلئیمامەی ریاز گوتی: خۆشحاڵم کە گەراوینەوە.
مەلەک سەلمانیش بە جیمزی گوت: عەرەبستان و ئەمریکا بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ کۆسپەکانی ناوچە وەک چالاکی تێکدەرانەی رژێمی ئێران و سەقامگیری کار دەکەن.