رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی نوێنەران، فەرمانێکی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار بۆ پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێرانی پێ راگەیاند.
ترامپ لەو فەرمانەدا داوای لە حکومەتەکەی کردوە کە پێداچوونەوە بە هەڵگرتنی ئابڵوقەکان لە چوارچێوەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران، ناسراو بە بەرجام بکەن.
دەقی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی بەم شێوەیە:
بەرێز پال رایان
سەرۆکی مەجلیسی نوێنەران
ئەم نامە تەئکید دەکاتەوە کە ئێران بەپێی بەشی 135 دی6 ی قانوونی وزەی ناوکەیی کە لە 1954 پەسەند کراوە، کە قانوونی چاودێری رێکەوتنی ناوکەیی ئێران پەسەند کراوی ساڵی 2015 لە خۆدەگرێ و لە رێکەوتی 1ی جۆزەردانی 1394 دا کاری پێکرا، تا رێکەوتی 30ی خاکەلێوە بە تەواوی جێبەجێ کردووە.
بەو حاڵەش، ئێران یەکێک لە دوڵەتەکانی پشتیوانی تیرۆریزمە بە شێوەی جۆراوجۆر. سەرۆک دۆناڵد ترامپ فەرمانی بە ناوەندە پێوەندیدارەکان بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی داوە کە بەرنامەی گشتی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) لێکبدەنەوە، کە رێژەی قازانجەکان لە راگرتنی ئابڵوقەکانی پێوەدیدار بە بەرجام بۆ ئاسایشی و بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا چەندەیە. کاتێ لێکدانەوەی ئەو ناوەندانە تەواو بوو، دەوڵەت بە خۆشحالیەوە لە چوارچێوەی نەتیجەی ئەو لێکدانەوەیە لەگەڵ کۆنگرەدا هاوکاری دەکات.
بە سپاسەوە
رێکس تیلرسۆن