پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی رەزبەری 1394

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسه‌‌‌واری شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ساڵ پێش زایین له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت 
چه‌‌‌ندین ئاسه‌‌‌واری دێرین که‌‌‌ مێژوویان ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ‌ شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ساڵ پێش زایین له‌‌‌ شاری سەردەشت دوزرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،"یۆسف فه‌‌‌لاحیان" بەرێوەبەری تیمی هەڵکۆڵینی ئاسەوار ناسی  سەردەشت ڕایگه‌‌‌یاند: پاش دروست کردنی پڕۆژه‌‌‌ی به‌‌‌نداوی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ ڕۆژی 1ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵکۆلینی ئاسه‌‌‌وارناسی له‌‌‌ پێنج شوێنی مێژوویی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌وانه‌‌‌ باڵان، نیسک ئاوا، باخی، بڕوه‌‌‌ و برسیڤ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی خستنه‌‌‌ڕووی مێژوو و شێوازی ژیانی خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌م ناوچه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌مانی پێش زایین تا سه‌‌‌رده‌‌‌می مێژوویی ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ و توێژینه‌‌‌وه‌‌‌کانی ژێئۆفیزیکی ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌. ناوبراو زیادی کرد: هه‌‌‌ڵکۆڵینی ئاسه‌‌‌وارناسی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ لایه‌‌‌ن 5 گرووپی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی پێکهاتوو له‌‌‌ 30 کارناسی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی و گرووپی توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی مرۆڤ ناسی، خه‌‌‌ریکی هه‌‌‌ڵکۆڵینن و تاکوو مانگێکی دیکه‌‌‌ درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌. فه‌‌‌لاحیان ڕوونیشی کرده‌‌‌وه‌‌‌: پاش توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌کان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی باخی چه‌‌‌ندین ئاسه‌‌‌وار هاوپێوه‌‌‌ند به‌‌‌ ژیان له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می چاخی به‌‌‌ردینی نوێی که‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نێزیک 6000 ساڵ پێش زایین، دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی باڵان و بڕوه‌‌‌ش چه‌‌‌ندین ئاسه‌‌‌وار له‌‌‌ نیشته‌‌‌جێ بوون و ژیانی مرۆڤ له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می ئه‌‌‌شکانییه‌‌‌کان و ساسانییه‌‌‌کان دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌‌. له‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت 33 ئاسه‌‌‌واری مێژوویی تۆمارکراو بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ گرینگترینی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ بریتیین له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ دێرینه‌‌‌کان که‌‌‌ مێژوویی ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌زاره‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می پێش زایین، حه‌‌‌مامی بیستوون که‌‌‌ مێژووکه‌‌‌ی ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌می قاجاڕیه‌‌‌ و پردی قه‌‌‌ڵا تاسیان که‌‌‌ هی سه‌‌‌رده‌‌‌می ساسانییه‌‌‌کانه‌‌‌.

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی دەستفرۆشان لە سنە
کۆمەڵێک لە دەستفرۆشانی شاری سنە لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارەدا کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنی دووشەممە 27ی رەزبەری 1394، کۆمەڵێکی بەرچاو لە دەستفرۆشانی شاری سنە لە نارەزایەتی بە گۆرینی سەعات کارییان لە لایەن شارەداری ئەو شارەوە لە بەردەم بینای شارەداری بە نیشانەی نارەزایەتی کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە کرێکارە دەستفرۆشەکان رایگەیاندووە کە، شارەداری سەعاتی کاری ئەوانی کە پێشتر 11 بۆ 2ی دوانیوەرۆ و 6 بۆ 7ی ئیوارە بوو گۆریویە بۆ 1 تا 2 و 7 بۆ 8، کە بە هۆی نەبوونی مشتەری لەو کاتانەی کە ئەوان دییارییان کردووە کاری ئێمەش پەکی کەوتووە. هەروەها ئەو کرێکارە وتوویە کە ئێمە ناچارین بۆ بژێوی ژیانی خۆمان و بنەماڵەکانمان دەست بدەینە دەستفرۆشی کەن هەر جارە و بەرەوو رووی کێشە و مەترسیێک لە لایەن بەرپرسانی ئیداری شارەوە دەبینەوە.

دەستبەسەر کردنی رۆژنامەوانێکی کورد لە مەهاباد
رۆژنامەوانێکی کورد لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 27ی رەزبەری 1394، حەسەن شێخ ئاقایی، بەرێوەبەری سایتی رەوانگە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، شێخ ئاقایی بە ئەمری دادسەرای گشتی و شۆرشی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵە و پارێزەری حەسەن شێخ ئاقایی هیچ زانیاریێکیان لەمەر شوێنی راگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو نییە.

کرماشان/ وشکبوونی داربەڕووەکان دە قات زیادی کردووە
 ئامارێکی هەژێنەر لەمەڕ ڕێژەی وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕووی پارێزگای کرماشان بڵاو بووەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئامارە نوێیەکانی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان، دەری دەخات کە ٥ هەتا ٤٠  لە ڕووبەری ٥٢٧ هەزار هیکتاریی لێڕەوارەکانی ئەو پارێزگایە کەم بووەتەوە و ڕووی لە وشکبوون ناوە. ئەو ڕێژەیە، ڕووبەرێکی ١٥٠  هەزار هێکتاری لە لێڕەوارەکانی بەڕوو لە خۆ دەگرێت. ماڵپەڕی ئیسنا، لەو پەیوەندییەدا و بە پشتبەستن بە وتەکانی بەرپرسی گشتیی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە، لە ساڵی ٩٠ ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ڕێژەی وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕوو، لە ١٥ هێکتارەوە بۆ ١٥٠  هێکتار بەرز بووەتەوە. ئەو ڕێژەیە بەرزبوونەوەی ١٠  بەرابەری وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕووی ئەو بەشە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دەخاتە ڕوو. جێگەی باسە کە، وشکەساڵیی بەردەوام و نەبوونی سرچاوەی ئاو، دیاردەی خۆڵبارین ، چوونەسەرەوەی پلەی گەرما و ... هتدی، وەکوو هۆکارەکانی دیکەی وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕوو ناوزەد دەکرێت.

لێبووردنی نێونەتەویی نیگەرانی دۆخی دوو زیندانی سیاسییە
 ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بە نیگەرانی خۆی بە نیسبەت دۆخی دوو چالاکی سیاسی لە زیندانی ئەڤینی تاران ڕاگەیاندووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دۆخی دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی ئاسۆ ڕۆستەمی و ئومید عەلی‌شناس بوونەتە هۆی پەرۆشیی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی. ئەو ڕێکخراوە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو زیندانییە تەنیا بە هۆی " چالاکیی ئاشتیخوازانە"وە دەستبەسەر و زیندانی کراون.هەروەها ئەمنێستی ئینتێرنەشناڵ، بە نیسبەت دۆخی بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین و بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە زیندانیانی ئاماژە پێکراو، نیگەرانە و خوازیاری ڕاگرتنی هەڵسوکەوتی نەشیاو لە گەڵ ئەو زیندانیانە بووە.شایانی باسە ئاسۆ ڕۆستەمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، کە پێشینەی چالاکی لە بواری مافەکانی منداڵانی هەیە، سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ توشی نەخۆشیی مێشک بوو. ئاسۆ ڕۆستەمی، لە نێوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا و دوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە مەبەستی پشتگیری لە "بەرخۆدانی کۆبانێ" لە بەرانبەر بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری تاران، هاوڕێ لەگەل چالاکێکی دیکەی مەدەنی بەناوی عەلی نووری، دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بە فەرمانی سلێمانی چەکدارە شیعەکانی عێراق دەبرێن بۆ سووریا بۆ شەڕ
 چەکدارە شێعەکانی عێراق بە فەرمانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەبرێن بۆ سووریا تا شان بە شانی حکومەتەکەی ئەسەد شەڕبکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چەکدارە شیعەکان خۆشیان ئەوەیان پشتڕاستکردوەتەوە و وتویانە "بۆمان گرنگ نییە لەکوێ شەڕ دەکەین ئەوەی گرنگە بەرامبەر دوژمن شەڕ بکەین".بشار سەعدی، وتەبێژی گروپێکی چەکداری بەناوی "جوڵانەوەی حزبوڵای النجبا" ئەوەی بۆ ڕۆژنامەی واشەنگتۆن پۆست ئاشکرا کردووە کە چەند مانگێک لەمەوپێش ناردنی چەکدارە شیعەکان بۆ سووریا بۆ بەشداری لە شەڕی حەلەب دەستیپێکردووە، بەڵام لەسەر ژمارەی چەکدارەکان زانیاری نەداوە.

بەرپرسی سەرەکی تەقینەوەکەی ئانکارا حکوومەتە
هاوسه‌‌‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان ڕایگه‌‌‌یاند: خۆکوژه‌‌‌کان لای ڕێکخراوه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی تورکیا ئاشکرا بوون، به‌‌‌ڵام نه‌‌‌خرابوونه‌‌‌‌ ژێر چاودێری ئه‌‌‌منی و یاسایی و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ده‌‌‌ریده‌‌‌خات که‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی تورکیا به‌‌‌رپرسی سه‌‌‌ره‌‌‌کی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کانه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فیگن بوکسیکداغ وتی،هه‌‌‌وڵی حکوومه‌‌‌ت بۆ پاگه‌‌‌نده‌‌‌ی هاوکاری داعش- PKK له‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کان، هه‌‌‌وڵێکه‌‌‌ بۆ شاردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕاستییه‌‌‌کان. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و زانیارییانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ حه‌‌‌فتەی ڕابردوودا له‌‌‌ باره‌‌‌ی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کانی ئانکارا‌ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هاتووه‌‌‌، به‌‌‌ڵگه‌‌‌ دۆزراوه‌‌‌کان ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی سیاسی له‌‌‌ تورکیای به‌‌‌ به‌‌‌رپرسی ئه‌‌‌م ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌‌ زانیوه‌‌‌. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر زانیارییه‌‌‌ بڵاوکراوه‌‌‌کان له‌‌‌مباره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوبگرین ڕاستی ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ پشتڕاست ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. وتیشی:  ده‌‌‌زاگای هه‌‌‌واڵگری تورکیا (میت) زانیاری هه‌‌‌بوو له‌‌‌ سه‌‌‌ر شوناسی دوو تاوانبار که‌‌‌ وه‌‌‌کوو خۆکوژی ئه‌‌‌م هێرشه‌‌‌ تیرۆریستییه‌‌‌ له‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌م دران. ئه‌‌‌م تاوانبارانه‌‌‌ له‌‌‌ ڕابردوودا له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگا هه‌‌‌واڵگرییه‌‌‌کانی تورکیا ده‌‌‌ستگیرکرابوون  و پاشان ئازاد کران. ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هیچ ده‌‌‌زگاییه‌‌‌کی هه‌‌‌واڵگریی و پۆلیسی تورکیا به‌‌‌دواداچونی یاسایی پێویستیان بۆ نه‌‌‌کراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش  زانیارییه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کانی ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌ بڵاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و وته‌‌‌کانی ئێمه‌‌‌ پشتڕاست ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.

کانەدا: لیبڕاڵەکان کۆتاییان بە فەرمانڕەوایی ١٠  ساڵەی محافزەکاران هێنا
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کانەدا لیبڕاڵەکان کۆتاییان هێنا بە ١٠  ساڵ دەسەڵاتی کۆنزەرڤاتیڤەکان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنێ دووشەممە 27ی رەزبەری 1394، ٤٢هەمین هەڵبژاردنی گشتیی لە کانەدا بەڕیوەچووە، بەپێی ئەنجامەکانیش پارتی لیبڕاڵەکان توانی ١٨٤ کورسی بەدەست بهێنێت و سەربکەوێت بەسەر پارتی فەرمانڕەوا (محافزەکاران) لە کاتێکدا ٩٩ کورسی بەدەستهێنا. خراپیی باری ئابوری کانەدا و هەڵوێستی خراپی ستیڤن هارپەر سەرۆکی پێشووی حکومەتی کانەدا لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە هۆکاری سەرەکی شکستی کۆنزەرڤاتیڤەکان بوون. لە هەڵبژاردنەکەدا لیبراڵەکان بە سەرۆکایەتی جەستین ترودۆ لە کۆی ٣٣٨ کورسی پەرلەمان ١٨٤ کورسییان بەدەستهێنا و دەتوانن حکومەتی زۆرینە پێکبێنن.جەستن ترودو سەرۆکی پارتی لیبڕاڵەکان و کوڕی پێری ترودو سەرۆک وەزیرانی پێشوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنەکە، هاوکات ستیفن هارپەر سەرۆک وەزیرانی کانەدا کە پارتەکەی ٩٩ کورسی بەدەستهێنا و کۆتایی بە فەرمانڕەویی ١٠ ساڵەی هات، دانی نا بە شکستەکەیاندا و پیرۆزبایی لە پارتی سەرکەوتوو کرد.


9 ساڵ و 1 مانگ و 1 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران