کامەران قادری زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ، پاش ٤٧٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیەوە بۆ بەندی ٢٠ ٩ی زیندانی ئەوین ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی دوو شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی 1396، کامەران قادری زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ، پاش ٤٧٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیەوە بۆ بەندی ٢٠ ٩ی زیندانی ئەوین ڕاگوێزرا.
کامران قادری ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو ڕۆژی سێشەمە ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای “قەزایی”ی رژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا”، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
کامران قادری لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئوتریشی ــ ئێرانی، دوکتورای برق و ئەلێکترۆنیکی زانستگەی ویەنی ئوتریشی هەیە و لە بواری ئایتیدا چالاک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای “ئاوانەک” لە وڵاتی ئوتریشە.