پول رایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە وتارێکدا لە بریتانیا سەبارەت بە بریاری حکومەتی دۆناڵد ترامپ بۆ پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ناوکەیی وتی: ئەوەی ئەورۆ دەتوانم بڵێم ئەوەیە کە ئێمە دەبێ دڵنیا بینەوە کە ئەوان بەپێی رێکەوتنەکە هەنگاو دەنێن.
هەر چۆنێک بێ زۆر کار هەیە رژێمی ئێران لە دەرەوەی ئەو رێکەوتنە ئەونجامی دەدا، پەرەپێدانی نیرۆریزم، چەکوچۆڵ، پێشێلکاری لە تاقی کردنەوەی مووشەکی، ئەو کردەوانەن کە ئێمە دەبێ لەسەریان ئابڵوقەیان بە سەردا بسەپێنین.
من پێم وایە کە ئێمە دەبێ ئابڵوقەکان دژ بە رژێمی ئێران لە پێوەند بەو کارانەی لە دەرەوەی ئەو رێکەوتنە ئەنجامی دەدا زیاتر بکەین جوێ لەوەی کە دڵنیا بینەوە کە ئەو رێکەوتنە بە توندی بسەپنێنین، رێکەوتنێک کە من نە پشتیوانیم لێ کردوە و نە حەزم لێیەتی، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەوان پێبەندی رێکەوتنەکەش بن دیسان دەستیان بە چەکی ئەتۆمی دەگا و من نامەوێ ببینم شتێکی لەو شێوە سەر دەگرێ.