خەڵکی دێی ئەسراوای سەر بە مەریوان لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم تووشی شەر و تێکگیران بوون.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی پێنج شەممە 31ی خاکەلێوەی 1396، خەڵکی دێی ئەسراوای سەر بە مەریوان لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم تووشی شەر و تێکگیران بوون. ئەو شەر و تێکگیرانە لە کاتێکدا رووی دا کە خەڵکی ئەو گوندە بە نیشانەی نارەزایەتی بە رشتنی ئەشغاڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان
بۆ ئەو ناوچەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوەبردبوو، بەڵام هێزە سەرکوتگرەکانی هێزی ئینتزامی رژیم لەو شارە بەشێوەیەکی وەحشیانە هێرشیان کردە سەر خەڵکەکەو چەند کەسیان بریندار کرد و 10 کەسیشیان دەستبەسەر کرد. کە زۆربەی دەست بەسەرکراوان ژنن.
بەپێی راپۆرتەکان ناوی چەند کەس لە بریندارەکان بریتین لە: ئێسماعیل عەزیزی، عەلی مەحمودی لەگەڵ هاوسەرەکەی و مەحمود رەشیدی.
ناوی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکان بریتیە لە: رزگار ئەحمەدی، سیروان ئەحمەدی، جەماڵ مەحمودی، خەدیجە شەریفی کە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵە.
|