هێزە سەرکوتگەرکانی ئینتزامی رژێمی ئێران لە گوندی کێلێ ی بێورانی ناوچەی سەردەشت، هێرشیان کردوەتە سەر کرڵبەران و دەستیان بەسەر کەل و پەلەکانیاندا گرتووە
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان، دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 31ی خاکەلێوەی 1396، هێزە سەرکوتگەرکانی ئینتزامی رژێمی ئێران لە گوندی کێلێ ی بێورانی ناوچەی سەردەشت، هێرشیان کردوەتە سەر کرڵبەران و دەستیان بەسەر کەل و پەلەکانیاندا گرتووە و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە.
ناوی کۆڵبەرە بریندارەکە "هادی خچری" راگەیەندراوە کە بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.
بەپێی سەرچاوەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە دوای ئەوەی دەستیان بەسەر کەل و پەلی کۆڵبەراندا گرتووە، ئاگریان تێبەرداون.