شۆرای ملی مقاومەت رایگەیاند رژێمی ئێران لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی خەریکی چالاکی نهێنی چەک و چۆلی ئەتۆمیە
رۆژی هەینی 1ی بانەمەڕی 1396 تەلەفزیۆنی
فاکس نیوز بڵاوی کردەوە: شۆرای ملی مقاومەت رایگەیاند رژێمی ئێران لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی خەریکی چالاکی نهێنی چەک و چۆلی ئەتۆمیە. ئەندامانی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە واشینگتۆن وێنەی نوێی ماهوارەییان خستەروو و لە نێو هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران بەڵگەو زانیاریان بە مەبەستی بەهێز کردنی ئاشکرا کردنەکەیان پێشکەش کرد. ئەو زانیاریانە نیشانی دەدا کە رژێمی ئێران خەریکە بە نهێنی لە باری چەکوچۆڵی ناوکەیی چالاکی دەکا. کارناسان ئەو چالاکیانە بە وێزگەی کۆتایی لە راستای وەدەست هێنانی چەکوچۆڵی ناوکەیی دەزانن.
فاکس نیوز زیادی کرد: ئەو ئاشکرا کردنەی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران هەر لەو حەوتووەدا دەکرێ کە رێکس تیلرسۆن بە کۆنگرەی گوت: تێکرای رێکەوتنی ناوکەیی پێداچوونەوەی پێدا دەکرێ و دۆناڵد ترامپیش وتی رژێمی ئێران پێبەندی رۆحی رێکەوتنی ناوکەیی نیە.
تەلەفزیۆنی فاکس نیوز هەروەها وتی: سەبارەت بەو ئاشکرا کردنەی شۆرای ملی مقاومەت پرسیار لە مایکل ئانتون وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی کرا. ئەو وتی هاوکارەکانی خەریکی بەراوردی وردی ئەو ئاشکرا کردنەن ئەو زانیارانە باشترین و بەکەلکترین راپۆرتن وەک سەرچاوەی زانیاری بۆ ئەمریکا. وێنە ماهوارەییەکانی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران تیشک دەخاتە لەسەر دامەزراوەی پارچین، پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی ئەتۆمی بەشێوەی سنووردار و کونترۆڵی توندا توانیویانە دەستیان بەو شوێنە بگات.
لە درێژەی راپۆرتەکەیدا فاکس نیوز دەڵێ: شۆرای ملی مقاومەتی ئێران زۆر جار چالاکیە نهێنیەکانی ناوخۆی ئێرانی ئاشکرا کردوەو پێشتریش دامەزراوەکانی نەتەنز و ئەراکی ئاشکرا کردبوو.
ئولی هاینونن کە سێ دەیە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی دا خزمەتی کردوەو هەتا بەرپرسایەتی پلە دووی ئاژانس چووە، سەبارەت بەو ئاشکرا کردنەی شۆرای ملی مقاومەت لە واشینگتۆن بە فاکس نیوزی گوتووە ئێمە دەبینین کە بیناکان بە ساتر (خاکریز) دەوریان گیراوە و مەودایان لە یەکتر هەیە. ئەو دارشتنە بۆ دامەزراوەیەکە کە تیایدا کار بەمەوادی تەقەمەنی بەهێز بکرێ. ناوبراو هەروەها وتی بە رای من پرسیاری جیددی دروست بووە کە دەبێ لە رژێمی ئێران بکرێ. بە ئەگەری زۆر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی دەبێ دەستی بەو دامەزراوە بگات.
|