یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی 119 ساڵەى بڵاوکردنەوەی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

یادی 119 ساڵەى بڵاوکردنەوەی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

119 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 22/4/1898 یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی به‌ ناوی کوردستان به‌ هیممەت و ماندوو بوونی گه‌وره‌ پیاوی زاناو ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و




















119 ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ 22/4/1898 یه‌‌‌که‌‌‌مین رۆژنامه‌‌‌ی کوردی به‌‌‌ ناوی کوردستان به‌‌‌ هیممەت و ماندوو بوونی   گه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوی زاناو ده‌‌‌روه‌‌‌ستی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمان و لێهاتووی کورد ،مێقداد مێدحه‌‌‌ت به‌‌‌درخان له‌‌‌شاری قاهیره‌‌‌ی میسر ده‌‌‌رچوو. به‌‌‌ده‌‌‌رچوونی یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ی کوردی به‌‌‌ردی بناخه‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ی کوردی دامه‌‌‌زرا و میقداد به‌‌‌درخان به‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ی له‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌زه‌‌‌نگی چاره‌‌‌نووسی کورد چرایێکی گه‌‌‌ش و پرشه‌‌‌نگداری داگیرساند و میراتێکی به‌‌‌نرخ و به‌‌‌سوودی له‌‌‌پاش خۆی به‌‌‌ جێ هێشت.


 سته‌‌‌م و دیکتاتۆری ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداره‌‌‌ سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌ر و دژمن به‌‌‌ کورده‌‌‌کان و خه‌‌‌می نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمانی بداگیرکراو وای له‌‌‌ به‌‌‌درخان کرد که‌‌‌ له‌‌‌وپه‌‌‌ری بێ ئیمکاناتی و له‌‌‌هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی حه‌‌‌سته‌‌‌م و دژوار و له‌‌‌بارودۆخێک که‌‌‌ کورد هیچ پشت و په‌‌‌نایەکی نه‌‌‌بوو، پێ بنێته‌‌‌ رێچکه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای کێشه‌‌‌و له‌‌‌مپه‌‌‌ره‌‌‌ فه‌‌‌ننی و ئیمکاناتیه‌‌‌کانی له‌‌‌چاپ دانی رۆژنامه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان مه‌‌‌ترسی له‌‌‌لایه‌‌‌ن داگیرکه‌‌‌ران و نه‌‌‌یارانی کورد به‌‌‌ره‌‌‌وروو بێته‌‌‌وه‌‌‌. گه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوی کورد مێقداد به‌‌‌درخان هه‌‌‌نگاوێکی به‌‌‌رز کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئاسه‌‌‌واره‌‌‌ باشه‌‌‌کانی بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ له‌‌‌ دیرۆکی گه‌‌‌لی کورد دا ده‌‌‌مێنێ و له‌‌‌بیر و هزی کورد ناسڕێته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌موو ساڵێ له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا یادی ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌وڵ و ماندووبوونه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌رز ده‌‌‌نرخێندرێ. 


هه‌‌‌رچه‌‌‌ند خودی سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی بیرۆکه‌‌‌ی له‌‌‌چاپ دانی رۆژنامه‌‌‌  له‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا بۆ ئیمه‌‌‌ی کورد جێگه‌‌‌ی شانازی و بایه‌‌‌خ پێدانه‌‌‌، به‌‌‌لام گرینگی ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌وه‌‌‌دا نییه‌‌‌ که‌‌‌ کوردیش توانیوێتی که‌‌‌ڵک له‌‌‌ئامێری چاپی بلاوکراوه‌‌‌ وه‌‌‌ربگرێ و پێ بنێته‌‌‌ ناو مه‌‌‌یدانی زانست و پێش که‌‌‌وتن و مه‌‌‌عریفه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ی کوردی له‌‌‌لایه‌‌‌ن مێقداد به‌‌‌درخانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ی له‌‌‌لا ئێمه‌‌‌ پیرۆز و شیاوی رێز گرتن کردووه‌‌‌. له‌‌‌کاتێک دا که‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد هیچ ده‌‌‌روێکی بۆ هه‌‌‌ڵمژینی هه‌‌‌وای ئازاد و ڕاده‌‌‌ربڕین نه‌‌‌بوو  و له‌‌‌لایه‌‌‌ن ٢ ئیمپراتوری زلهێزی سه‌‌‌رده‌‌‌م هه‌‌‌وڵ بۆ خاشه‌‌‌بڕ کردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد ده‌‌‌درا و له‌‌‌رێگه‌‌‌ی توانه‌‌‌وه‌‌‌ی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی  و بێ ماف کردن و زه‌‌‌بر و زه‌‌‌نگ و ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تی هه‌‌‌وڵ بۆ کپ کردنی ده‌‌‌نگی ئازادیخوازی کورد ده‌‌‌درا، له‌‌‌و هه‌‌‌ و مه‌‌‌رجه‌‌‌دا مێقداد به‌‌‌درخان بە دەرکردنی  رۆژنامه‌‌‌یێکی که‌‌‌له‌‌‌پووری ـ زانیاری به‌‌‌ زمانی کوردی گه‌‌‌وره‌‌‌ترین خزمه‌‌‌تی به‌‌‌ شوناس و مه‌‌‌وجوودیه‌‌‌تی کورد وه‌‌‌کوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی زوڵم لێکراو کرد و وزه‌‌‌ و تینێکی نوێی خسته‌‌‌ نوسین و فەرهەنگی کوردو  خەباتی رۆشنبیری و مافخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد. هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند به‌‌‌ هۆی سیاسه‌‌‌تی بێ مافکردن و به‌‌‌ کۆیله‌‌‌کردنی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن داگیرکه‌‌‌ران و رژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدار به‌‌‌ سه‌‌‌ر کوردستان له‌‌‌وسه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ ژماره‌‌‌ی که‌‌‌سانی خوێنده‌‌‌وار زۆر نه‌‌‌بوون و ڕاده‌‌‌ی خوێنده‌‌‌واری له‌‌‌پله‌‌‌یێکی نزم دابوو، به‌‌‌لام له‌‌‌چاپ درانی یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ی کوردی له‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌دا، ده‌‌‌توانین بلێین یه‌‌‌که‌‌‌م به‌‌‌ردی بناغه‌‌‌ی کاری رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری له‌‌‌ناو گه‌‌‌لی کورد داندرا و له‌‌‌پرۆسه‌‌‌یێکی هه‌‌‌نگاو به‌‌‌هه‌‌‌نگاو دا خه‌‌‌ڵکی کوردستان ئاشنایه‌‌‌تی باشیان په‌‌‌یدا کرد. له‌‌‌خۆڕا نییه‌‌‌ له‌‌‌قۆناغه‌‌‌کانی دوای سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ی کوردی ئه‌‌‌و ڕه‌‌‌وته‌‌‌ درێژه‌‌‌ی کێشا و وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ئامرازه‌‌‌کانی به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بردنی خه‌‌‌بات و بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی رزگاریخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ڵکی لێوه‌‌‌رگیرا و خه‌‌‌ڵکی پێ ووشیار کراوه‌‌‌ و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئه‌‌‌ده‌‌‌بی کوردی پێ بلاوکرایه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌شه‌‌‌ی پێدرا.


ئه‌‌‌مرۆ پاش 119 ساڵ، گرینگی ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ی مێقداد به‌‌‌درخان زیاتر هه‌‌‌ستی پێده‌‌‌کرێ و هه‌‌‌نووکه‌‌‌ شاهیدین که‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌بات و شۆرشی میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان چ ده‌‌‌ورێکی بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تی هه‌‌‌یه‌‌‌ و وه‌‌‌ک هۆێکی پێوه‌‌‌ندی و راگه‌‌‌یاندنی به‌‌‌سوود و زانیاری به‌‌‌خش و وریاکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ری قووڵی له‌‌‌سه‌‌‌ر تاکه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌مان هه‌‌‌یه‌‌‌. له‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵگا ئازاد و دیموکراته‌‌‌کانیش رۆژنامه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی چواره‌‌‌م دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار و  قورسایێکی زۆری له‌‌‌ سیسته‌‌‌می ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریه‌‌‌تی وه‌‌‌لاتانی پێش که‌‌‌وتوو هه‌‌‌یه‌‌‌ و به‌‌‌هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ش له‌‌‌وه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆر و توتالیتێره‌‌‌کان رۆژنامه‌‌‌ و رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسی بۆ سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌لات دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار و به‌‌‌ربه‌‌‌ستی زۆر له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م کاری رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری ئازاد دروست ده‌‌‌کرێ. له‌‌‌وه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆرییه‌‌‌کان  رۆژنامه نو وس و نووسه‌‌‌ر و چالاکان له‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌دا به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ مامه‌‌‌له‌‌‌یان له‌‌‌گه‌‌‌ڵدا ده‌‌‌کرێ و ده‌‌‌گیرێن و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ده‌‌‌کرێن و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان مه‌‌‌ترسی تر له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و روو ده‌‌‌بن. 


له‌‌‌پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ سه‌‌‌رکووتی چالاکانی مه‌‌‌یدانی رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری رژیمی ئاخوندی گه‌‌‌وره‌‌‌ترین به‌‌‌شی به‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و له‌‌‌پله‌‌‌ی دووهه‌‌‌می وولاتانی سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌ری بواری ژۆرنالیستی دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار، به‌‌‌لام سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای سه‌‌‌رکووتی بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ی کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی رژیم، وزه‌‌‌ و پوتانسیلی له‌‌‌ڕاده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ر له‌‌‌نێو چین و توێژه‌‌‌ جیاجیاکانی کوردستان بۆ چالاکی له‌‌‌بواری رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان به‌‌‌ربه‌‌‌ست و له‌‌‌مپه‌‌‌ر، توێژه‌‌‌ ووشیاره‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌مان که‌‌‌ڵک له‌‌‌رێگه‌‌‌ی تر بۆ گه‌‌‌یاندنی په‌‌‌یامی ئازادیخوازی و به‌‌‌شخوراوی میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان وه‌‌‌رده‌‌‌گرن و به‌‌‌ربه‌‌‌ست و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و زیندان و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و دوورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ نابێته‌‌‌ هۆی وێستان و دواکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌ له‌‌‌ پیش که‌‌‌وتن و گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنه‌‌‌دا. 


جێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی ئه‌‌‌مرۆ وێرای جیهانی پێشکه‌‌‌وتوو ئێمه‌‌‌ش له‌‌‌وبواره‌‌‌ دا هه‌‌‌نگاو بنێنین و بانگی ئازادیخوازیمان له‌‌‌ ده‌‌‌رگای  مه‌‌‌یدانی رۆژنامه‌‌‌ و رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌گوێی جیهانیان دا بده‌‌‌ین و له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ و به‌‌‌ بنه‌‌‌ڕه‌‌‌ت گرتنی پێوه‌‌‌ر و بنه‌‌‌ما دیموکراتیک و ئازاده‌‌‌کانی دونیای مودێرن، کاری رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ری و ڕاگه‌‌‌یاندن به‌‌‌ره‌‌‌وپێش ببه‌‌‌ین.


سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران


کومسیۆنی راگەیاندن


22/04/2017







 


7 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی 119 ساڵەى بڵاوکردنەوەی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

یادی 119 ساڵەى بڵاوکردنەوەی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران