هێزە تاوانبار و سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی 1396، لە سنووری “کێڵەâ€ی ناوچەی بێوران سەربە شارستانی سەردەشت
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزە تاوانبار و سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی 1396، لە سنووری “کێڵە”ی ناوچەی بێوران سەربە شارستانی سەردەشت، تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانە “هادی خزری” خەڵکی مەهاباد ڕاگەیەندراوە.
لە ئێستادا ئەو دوو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی سەردەشت لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
سەرچاوەیەکان دەڵەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران تێکڕای کۆڵی ئەو کۆڵبەرانەی زەوت و ئاگر تێبەر داوە.