لاوێکی خوێنگه‌رم و به‌هه‌ستی کورد له دێی سارده‌کۆسانی سه‌ر به‌ناوچه‌ی گه‌وڕکی مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر له‌ساڵی ١٣٦٣ کۆچی خۆری دا چاوی بە
جەلال خۆشکەلام
لاوێکی خوێنگه‌رم و به‌هه‌ستی کورد له دێی سارده‌کۆسانی سه‌ر به‌ناوچه‌ی گه‌وڕکی مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر له‌ساڵی ١٣٦٣ کۆچی خۆری دا چاوی بە دنیا هەڵهێنا. ئه‌و به ڕۆحی کوردایەتی لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات پەروەردە و گۆش درابوو، پاش تێکۆشان و خه‌باتی ناوخۆیی، بۆ گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات چیتر نەیتوانی ئۆقره‌بگرێ و به نهێنیی بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه بڕیاریدا بەئاشکرا چه‌کی شانازی پێشمه‌رگایەتی بکاته شان.
ئه‌و ده‌یزانی هه‌ر پێشمه‌رگه ده‌توانێ بۆ کورد ببێته پشت و په‌نا و پارێزه‌ر. ئه‌و ده‌یزانی که‌پێشمه‌رگه ده‌بێ ماند و نه‌ناس بێ و چیایه‌ک بێت له باوه‌ڕ و وره و بۆ هه‌میشه گیانی له‌سه‌ر ده‌ستی بێ و له پێناو گه‌ل و خاک و نیشتمانی ئاماده بێ گیانی خۆی بکاته قوربانی. هه‌ر بۆیه به‌شانازیه‌وه شه‌هید ڕه‌حمان هه‌نگاوی ناو، زۆر زوو توانی جێگه‌ی خۆی له‌ناو دڵی هه‌واڵانی دا بکاته‌وه و ببێته جێگه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی هاوباوه‌ڕانی. شه‌هید ڕه‌حمان به‌ته‌واوی مانا دڵسۆز و به‌باوه‌ڕبوو به ڕێبازی سازمانی خه‌بات و ئه‌رک و کاره‌کانی خۆی زۆر به‌باشی به‌جێ دێنا.
شه‌هید ڕه‌حمان بەهۆی دڵسۆزی و لێهاتویی توانی به‌زوویی قۆناغه‌کانی پێشمه‌رگایەتی به سه‌رکه‌وتویی به‌رێته سه‌ر و وه‌ک کادرێکی چالاک درێژه به ئه‌رکی شۆرشگێرانه بدا. هه‌ر به هۆی دڵسۆزی و باوه‌ری قوڵی به سازمانی خه‌بات زۆر سه‌رکه‌وتوانه، توانی چه‌ند پله و مه‌سئولیه‌تی جیاواز له ناو سازمان دا له ئه‌ستۆ بگرێ و ببێته یه‌کێک له کادره به‌رچاو و دڵسۆزه‌کانی ناو ڕیزی شۆڕش.
لەماوەی نزیک به ١٣ساڵ پێشمەرگایەتی، زۆر ئازایانە کاری کرد‌و بۆ لەحزەێک باوەڕی بە سازمان کەم نەبوو،بەڵکوو ڕۆژ لە دووی رۆژ باوەڕی بە سازمان و ڕێبازەکەی پتەوتر دەبوو. شه‌هید ره‌حمان به‌شی سه‌ره‌کی کاتی ته‌مه‌نی خۆی بۆ شۆڕش ته‌رخان کرد‌و هیچ فشارێک نەیتوانی باوەڕی بە سازمان لەق بکات. بەردەوام خەڵکی هان دەدا بۆ شۆڕش و داوای لێ دەکردن پەیوەستی سازمانی خەبات ببن. وە تا دوایین هەناسە بە ڕێبازی شەهیدانی سازمان وەفادار مایەوە. بۆ ئەدا کردنی دەینی خۆی بە سازمان لە هیچ مەترسیێک خۆی نەپاراست و جوامێرانە ڕێگەی شەهیدانی هەڵبژارد.
شه‌هید ڕه‌حمان سارده‌کۆسانی له کاتی ئه‌نجامدانی کار و ئه‌رکی شۆڕش و سازمانی خه‌بات له ناوخۆی کوردستان و له سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری دا لە رێکەوتی 1ی بانەمەری 1395ی ک خ، لە ناوچەی بۆکان ده‌که‌وێته بۆسەی هێزەکانی رژێم و له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی رژیمی ئاخوندییەوە شه‌هید ده‌کرێ. شەهید ڕەحمان دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکه‌یه‌تی و پێشتر مامێکی بەناوی شه‌هید خدرپوورکەریمی لەڕیزه‌کانی سازماندا شه‌هید بوو.
شه‌هید ڕه‌حمان له‌پێناو ئامانج و باوه‌ڕه پیرۆزه‌که‌ی پله‌ی شه‌هاده‌تی وه‌رگرت و تێکه‌ڵاو به کاروانی سورخه‌ڵاتی شه‌هیدانی کوردستان و سازمانی خه‌بات بوو. یادی شه‌هید ڕه‌حمان به‌رز و به‌ڕێزبێ و سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی.