مەحکووم کردنی چالاکێکی کرێکاری کورد بە 91 رۆژ زیندان
کوورش بەخشەندە چالاکی کرێکاری کورد بە 3 مانگ و یەک رۆژ زیندان مەحکووم کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کوورش بەخشەندە ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان و ئەندامی هەیئەتی بەرێوەبەری کومیتەی بەرگری لە کرێکارانی مەهاباد، رۆژی سێشەممە 28ی رەزبەری 1394، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سنەوە بە 3 مانگ و یەک رۆژ زیندان حوکم دراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە مەحکوم کردنی ناوبراو‌و لە کاتێکدایە کە پێشتر لە قۆناغی دادگاییکردندا هەموو ئەو تۆمەتانەی وەک ئەمنییەتی و پەیوەندی بە حیزبە کوردییەکانەوە رەد کردبووەوە. جێگەی باسە کە بەخشەندە رۆژی 16ی رەشەمەی 1393، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە چەندین شاری کوردستان
رۆژی سێشەممە 28ی رەزبەری 1394، لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، سنە و سەقز چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی بەرێوە چوو. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ئاوارانی رۆژئاوا لە شارەکی پیشەسازی فەرامان و کارمەندانی شیرکەتی رامەک لە شەقامی بەهەشتی، لە نارەزایەتی بە پێنەدانی 2 مانگ حەقدەست و 4 مانگ ئیزافەکاری لە بەرانبەر دەفتەری ئەو شیرکەتانەدا کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. هەروەها هەر لە رۆژی سێشەممە و لە شاری کرماشان ، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە بریاری ئیدارەی تەئمینی کۆمەڵایەتی ئەو شارە بەوەیکە چیتر حەقی بیمەی کۆتایی خانەنشینان نادرێت، کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی سێشەممە 28ی رەزبەر لە شاری سنە دوو کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن کرێکارانی شارەداری مەنتەقەی یەک و مەنتەقەی بەهاران لە نارەزایەتی بە پێنەدانی وام و وەرنەگرتنی حەقدەستەکانیان بەرێوە چوو. هاوکات کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی سەنعەت و مەعدەن و هەروەها کارمەندانی ئیدارەی ئاوی شاری ئیلام بە نیشانەی نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە. جێگەی باسە کە هەر لە رۆژی سێشەمەدا، کۆمەڵێک لە کارمەندانی قەراردادی ئیدارەی بەرقی شاری سەقز لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستی مانگی خەرمانان لە بەانبەر ئەو ئیدارەیەدا کۆبوونەوە.
درێژەدان بە شکەنجەی رۆحی زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی کورد
شکەنجەی رۆحی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی درێژەی هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 27ی رەزبەری 1394، داوود عەبدۆڵاهی و کامران شێخە دوو هاووڵاتی مەهابادی بۆ لقی 28ی دادگای شۆرش بە سەرۆکایەتی قازی مۆقەیسە بران و جارێکی‌تر بە بیانووی نەهاتنی پارێزەری دیاریکراوی رژێم دادگا بەرێوە نەچوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، کامران شێخە لە دایکبووی 1363ی مەهاباد و داوود عەبدۆڵاهی لە دایکبووی 1360ی مەهاباد، لە 2ی رێبەندانی 1388 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەانەوە دەستبەسەر کراون. جێگەی باسە کە ئەم دوو گیراوە عەقیدەتییە کوردە لە رێکەوتی دەستبەسەر کردنیانەوە تاکوو ئێستا بە بێ حوکم و بە روون نەبوونەوەی پەروەندەکەیان لە زیندانەکانی رژیم راگیراون.
پاڵەوانانی کرماشانی بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان دەستەوەستانن
بۆ جارێکی دیکە دۆخی نالەباری ژیانی وەرزشوانانی کورد بووە سووژەی میدیا نێوخۆییەکانی وڵاتی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان،"فروتەن گوڵئارا" بۆکسۆری کرماشانی، ئەندامی تیمی نەتەوەیی ئێران، بە توندی ڕخنەی لە دۆخی نالەباری پاڵەوانانی وەرزشیی پارێزگای کرماشان گرتووە و دۆخی ئەوانی بە "خراپترین" حاڵەت وەسف کردووە.ئەو وەرزشوانە کوردە ڕاستەوخۆ ناوی هەیئەتی بۆکسی کرماشانی هێناوە کە وەڵامی پیشنیاری ناوبراویان بە مەبەستی یاری کردن لە تیمی کرماشان لە خولی سەرانسەریی ئێران‌دا نەداوەتەوە. بۆکس تاکە سەرچاوەی داهاتی فروتەن گوڵئارایە و ناوبراو کە خاوەنی چەندین میدالیایە، بە هەواڵدەریی فارسی ڕاگەیاندووە کە: " هێندێک لە بەرپرسان ئاگایان لە دۆخی پاڵەوانانی وەرزشیی کرماشان نییە". دۆخی ئابووریی وەرزشوانانی ناسراوی ئێرانی، جارناجار لە میدیا و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگ دەداتەوە. لە نوێترین حاڵەتدا، شاهین جەعفەری، پاڵەوانی "هەڵدانی قورسایی"ی لاوانی ئاسیا، لە بازاڕێکی شاری تاران‌دا سەرقاڵی دەسفرۆشی بووە. فەرشاد دەرەکە، ئومید ستایشپوور، موجتەبا مورادی، سادق پاکدامەن و سەجاد پیرئاقا لەو وەرزشوانانەن کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕووی ناچارییەوە ڕوویان لە ئیشی نەشیاو، دەسفرۆشی و ژیانی سەر شەقام و کارتۆن خەوی کردووە.
لێدوان و ڕای دژ به یه‌ک لهمەر گواستنه‌وه‌ی ئاوی زاب بۆ گۆلی ورمێ
له حاڵێکدا که ده‌بیری ستادی بووژانەوەی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له په‌سندکردنی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری زاب له سه‌رده‌شت بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ هه‌واڵی داوه، جێگری ژینگه‌پارێزی مرۆڤی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ڕایگه‌یاند که مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ده‌رنه‌کراوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌عید موته‌سه‌دی، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه/ 28ی ڕه‌زبه‌ر) له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له وڵامدانه‌وه به‌وه‌ی که چلۆن دوو جێگری ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی لێدوان و ڕای دژبه‌یه‌ک له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو له ڕووباری زاب بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌رده‌بڕین، ڕایگه‌یاند: جێگری سروشتی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ئه‌م کاره ده‌رنه‌بڕیوه، چونکه هێشتاکه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له کۆمیته‌ی ماده 2ی ڕێکخراوه‌که لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆتایی بۆ نه‌کراوه و ته‌نیا کۆکردنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ستادی وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ یان ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که به ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا "عیسا که‌ڵانته‌ری" ده‌بیری ستادی وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که به‌پێی واژۆکردنی گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه، تا کۆتایی ساڵی 1398 ئاوی ڕووباری زاب ده‌چێته ده‌ریاچه‌ی ورمێ.
دژکردەوەی رژێمی ئاخوندی بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژێمی ئاخوندی ئێران له لیدوانێکدا که له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی حکوومەتی ئێرانه‌وه بڵاوکرایه‌وه، جه‌ختی کرد: هه‌ڵوێستی رووخێنه‌ر و نه‌شیاوی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که سه‌رکه‌توو نابێت و ناگاته شوێنی مه‌به‌ست.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مه‌رزییه ئه‌فخه‌م وتی: له حاڵیکدا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆڵی کاریگه‌ر و سازێنه‌ری ئێران له ناوچه‌که تیگه‌یشتووه و خوازیاری ڕۆڵ گێڕانی زۆرتری ئه‌م وڵاته‌یه، عه‌ره‌بستان ته‌نیا وڵاتێکه که ئێستاش هه‌ر به ڕوانینی به‌زین و برده‌نه‌وه چاو له ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و پێداگره له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئێران. ئه‌فخه‌م هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت لێدوانه‌که‌ی عادل جه‌بیر له‌باره‌ی سووریاوه، وتی: قسه‌کردن له ده‌روه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسا دیپلۆماسییه‌کان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان نیشان له گه‌شه نه‌کردنی سیاسیه و ئه‌مه وای کردووه چه‌ندین وڵات و گه‌لی ناوچه‌که له‌وانه سووریا و یه‌مه‌ن تووشی شه‌ڕ و توندئاژۆیی ببن.
کوژرانی سەرکردەیکیتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
لە درێژەی رەوتی کوژرانی بەکرێگیراوان و سەرکردەکانی رژێمی ئاخوندی لە سووریە، سەرکردەێکیتری هێزە تیرۆریستییەکانی قۆدسی رژێمی ئاخوندی کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە رۆژی سێشەممە 28ی رەزبەری 1394، بە گێرانەوە لە هەواڵدەرییەکانی رژێمی ئاخوندی بڵاوی کردەوە کە، یەکێکیتر لە سەرکردەکانی ئەو رژێمە بە ناوی حەمید کە چەند رۆژ پێشتر لە شەرەکانی سووریە لە پارێزگای قەنیترە بریندار ببوو کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم سەرکردەیەی سوپای تیرۆریستی قۆدس دەوری هاوئاهەنگی کردنی چەکدارانی بەسیجی لەگەڵ هێزەکانی ئەسەددا لە ئەستۆ بووە بۆ شەر کردن لەگەڵ نەیارانی رژێمەکەی بەشارئەسەد.
ئۆغڵۆ: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌تورکیا به‌رگری له‌داعش ده‌کات
سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: هێزه ئه‌منیه‌کانی تورکیا پێشوه‌خت ئاگاداری کوشتارگه‌که‌ی ئانکارا بوون، به‌ڵام ده‌ستوه‌ستان بوون و هیچ رێ و شوێنێکیان نه‌گرته به‌ر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کیلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری تورکیا جه‌هه‌په جارێکی تر پەروەندەی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئانکارای وروژانده‌وه که‌به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 700 که‌س کوژران و برینداربوون و رایگه‌یاند، خودی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ-ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دوای رووداوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌شوێنی گردبونه‌وه‌که‌دا هیچ رێ و شوێنێکی ئه‌منی نه‌گیراونه‌ته به‌ر. ئۆغڵۆ بڕوای خۆی پیشاندا که ئه‌و جۆره لێدوانه‌و شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ده‌یسه‌لمێنن هێزه ئه‌منیه‌کان پێشوه‌خت ئاگاداری رووداوه‌که‌بوون و گومان لێکراوهکانیان ناسیوه به‌ڵام ده‌ستگیریان نه‌کردوون و به‌دواداچونیان بۆنهکردوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانی بۆ دهرنهکردبوون تا ئه‌و ئه‌رکه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانیان جێبه‌جێی بکه‌ن به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رگری له‌داعش کرد.
کۆبوونەوەی ئەسەد و پوتین لە مۆسکۆ
بەشارئەسەد سەرۆکی سووریا بۆ یەکەمین جار لە دوای سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان لە سووریا سەردانی وڵاتێکی دەرەکی کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی رانەگەیێندراو، دوێنێ سێشەممە 28ی رەزبەری 1394، سەردانی رووسیای کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە دوای سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان لە سووریا ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە ئەسەد ولاتەکەی بە جێبهێڵێت و سەردانی وڵاتێکی‌تر بکات. جێگەی باسە کە بەشارئەسەدچووتە مۆسکۆ و لەگەڵ ولادیمێر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.