هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامیی رژێم، ٨ کەس لە هاووڵاتییانی ناوچەی نەوسودیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بانەمەڕی 1396،بە هاوکاریی یەگانی حیفازەت، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامیی رژێم، ٨ کەس لە هاووڵاتییانی ناوچەی نەوسودیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی وتەی یادگار غالبی بەرپرسی سەرچاوە سەروشتییەکانی رژێم لە شاری پاوە
کە لەگەڵ ماڵپەری سپای پاسداران ناسراو بە "فارس" قسەی کردوە وتوویەتی: ئەو هەشت کەسە ماوەی سێ ساڵە خانوویان لەو زەوییەیانە بۆ کاری قاچاخچیەتی دروست کردوە.
ناوبراو دەڵێت: بە هۆی سنووری بوونی ئەو ناوچەیەوە بە شێوەی کردەی ئەو حوکمە جێبەجێ نەکرا، بەڵام بە پێداگریی یاسایی حوکمی قەزایی و سزای تاوانەکان و هاوکاری هێزە ئینتزامییەکان توانیمان تاوانباران دەستبەسەر بکەین و هەڵسووکەتی یاساییان لەگەڵ دەکەین.