مەعسومە نێعمەتی دایکی ئاتێنا دائێمی چالاکی مافی مرۆڤ کە لە گرتووخانەی ئەوین دایە، دەڵێ:
شەوی یەکشەممە 3ی بانەمەڕی 1396، مەعسومە نێعمەتی دایکی ئاتێنا دائێمی چالاکی مافی مرۆڤ کە لە گرتووخانەی ئەوین دایە، دەڵێ: کچەکەی لە شازدەیەمن رۆژی مانگرتنەکەی دایەو بە دۆخێکی مەترسیداری جەستەیی گەیشتووە.
ناوبراو لە پەیامێکی توێنتێری دا رایگەیاند کە ئاتێنا داێمی 10 کیلۆ گرام دابەزیوە و تووشی چلکی گورچیلەو دەزگای هەرسەک (گوارش) بووە.
دایکی ئاتێنا دائێمی وریایی ئەوە دەدا کە لە ئەگەری تێکەڵ بوونی چڵک لەگەڵ خوێ،ی کچەکەی دۆخی جەستەیی مەترسیدار دەبێ.
ئاتێنا دائێمی لە 19ی خاکەلێوەوە لە ناڕەزایەتی بە گرتنی دوو خۆشکی بەناوەکانی ئانسیە و هانیە دائێمی، کە ئەو بە گرەوگانی گرتنی خانەوادەی بەندکراوانی سیاسیی ناوناوە، مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو بۆ تۆمەتی " کۆبوونەوەو چالاکی تەبلیغی دژ بە وەڵات" "بێ رێزی بە پیرۆزیەکان و رێبەری" و "شاردنەوەی هۆکانی تاوان" حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.