بەپێی راپۆرتی ماڵپەری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای تۆمەت لێدانی رژێمی ئێران لە ئەسما جەهانگیری رێپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، ناوبراو رایگەیاند: هەواڵی ساختە و بەدخوازانەی رژێمی ئێران کە ئاشکرا بۆ تێکدانی سەلامەتی و سەربەخۆیی من ئەنجام دەدرێ هەژاندمی.
ئەسما جەهانگیری لە درێژەدا دەڵێ: ئەو تۆمەتانە سەلمێنەری راپۆرتەکەی من بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بوونی فەزای ترس لە ئێرانە، چونکە لەوێ لە رێگەی هاوشێوە بۆ کپ کردنی کەسانێک کەڵک وەردەگیرێ کە بۆچوونی بەرهەڵستکارانەی هەبێ.
ناوبراو تەئکیدی کردەوە "بەسیجی رژێمی ئێران بۆ بەدناو کردن"ی من، نامخاتە دۆخی دیفاع کردن و ناتوانێ زیان بە سەربەخۆیی من و دانەوەی راپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان بدات.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان مانگێک لەوە پێش "24ی مارس" بە پەسەند کردنی بریارنامەیەک لەگەڵ دەربرینی نیگەرانی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئەرکی ئەسما جەهانگیری بۆ سالچێکی دیکە درێژ کردەوە و داوای لە رژێمی ئێران کرد کە هاوکاری ناوبراو بکات.