تەپوتۆز و خۆڵبارین لە ناوچە سنووریەکان بەتایبەت لە قەسری شیرین بووە هۆی ئەوەی قوتابخانەکان داخرێن.
رۆژی دوو شەممە 4ی بانەمەڕ تەپوتۆز و خۆڵبارین لە ناوچە سنووریەکان بەتایبەت لە قەسری شیرین بووە هۆی ئەوەی قوتابخانەکان داخرێن.
بەپێی راپۆرتی کەش و هەوای ئەو شارە بەهۆی تەپوتۆز و خۆڵبارینەوە مەودای بینین بۆ 500 میتر دابەزیوەو کەشەکە بۆ هەناسەکێشانیش ناتەندروست، راگەیەندراوە.
شایانی باسە لە دەستپێکی ساڵی نوێ تا ئێستا قەسری شیرین 11 رۆژ هەوای تەپوتۆزاوی هەبووە. ئەو ناوچە پاریش 119 رۆژی بە خۆڵبارین تێپەراند کە ئەوە هەرەشەیەکی جیددیە بۆ سەر دانیشتوانی.
لەلایەکی دیکەوە تەپوتۆز و خۆڵبارین شاری مێهرانیشی گرتەوە. قوتابخانەکان داخران و تێکرای ئیدارەکان جوێ لە دەزگا خزمەتگوزاریەکان کارکردنی فەرمیان 2 سەعات دواخست.
هەناسەکێشان بۆ پیر و منداڵ و نەخۆشەکانی دڵ و هەناسە، مەترسیدار راگەیەندرا و داوایان لێ کرا لە ماڵەوە بمێننەوە.