مارک تونر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا گوتی: کەس گومانی لەوەدا نیە کە رژێمی ئێران لە ناوچەکەدا نفوزێکی تێکدەرانەی هەیە. چ سوریە بێ یان لوبنان، چ لە رێگەی حیزبوڵا، چ بەشێوەی چالاکی تێکدەرانەی دیکە، رژێمی ئێران داڵدەدەر و پشتیوانی تیرۆریزمە.
ئەوەش جی"٠Žەی نیگەرانی ئێمە و نێگەرانیەکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکەیی کە بەرجام تیشکی دەخاتە سەر. هەر بۆیە ئێمە هەوڵ دەدەین پێداچوونەوەیەکی 90 رۆژە بە سیاسەتەکانمان لە پێوەند بە رژێمی ئێراندا، هەبێ.