هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بە دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، کێشەو یەکتر تاوانبارکردن ز٠Šاتر بوو

بە دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، کێشەو یەکتر تاوانبارکردن ز٠Šاتر بوو

لەگەڵ دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، راگەیێنەکانی حکومەت جوێ لە بڵاوکردنەوەی کێشەکان لە هەرەمی دەسەڵات، پرە لە ئیدیعای درۆ و فرت و فێڵی

لەگەڵ دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، راگەیێنەکانی حکومەت جوێ لە بڵاوکردنەوەی کێشەکان لە هەرەمی دەسەڵات، پرە لە ئیدیعای درۆ و فرت و فێڵی پاڵێوراوە دەستچنەکانی وەلی فەقیە لە شانۆگەری ئاخوندیدا.




 


رۆحانی لە یەکەم وتاری تەبلیغاتی خۆیدا لە قەزوین هەرەشەی






 

 بڵاوکردنەوەو ئاشکراکردنی لە رەقیبەکانی کرد و وتی: لە رۆژانی داهاتوودا هەندێ راستی کە تا ئێستا بە خەڵکم نەوتووە دەڵێم. دەڵێم کە هەندێ بە جێی هاوکاری، هەموو رۆژێ کۆسب دروست دەکەن. ئایا دەمانەوێ دیسان سێبەری نگریسی شەڕ بگەڕێتەوە؟




 

ئەو ئاخوندە تەڵەکەبازە هەروەها سەر زارەکی ئیدیعای کرد کە لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی بەپێچەوانەی دەوری پێشوو لە بەدواداچوون بۆ بەڵێنەکانی هەراسی نابێ.




 

ئاخوند حەسەنی رۆحانی: بەندەی خزمەتکار ئەگەر لەلایەن نەتەوەی گەورەی ئێرانەوە جێگەی متمانە بوو و جارێکی دیکە باری بەرپرسایەتی لە شان دەگرم و بۆ جێبەجێ کردنی ویستەکانی جەماوەر لە هیچ کەس و هیچ شتێک ترسم نابێ.




 

ئاخوند رۆحانی هەروەها هاوشێوەی وەلی فەقیهی رژێم کۆڕی شێعرخوانی هەڵبژاردنی وەرێخست.




 

هاشمی نیست اگر حسن حسن را دارم او بهاریست کە در پشت زمستان ماندە




 

گرچە از یزد و کرمان همە را رد کردند رادمردیست کە از حوزە سمنان ماندە




 

ئاخوندی جینایەتکار رەئیسیش پروپاگەندەی بەربڵاوی وەرێخست و ئیدیعای کرد کە خەڵک لە ئەوانی دیکە ماندوون و چاوەرێی جینایەتکارێکی وەک ئەون.




 

ئاخوند رەئیسی: خەڵک لە یەکتر تاوانبارکردن ماندووبووە، تاقم بازی و حیزب بازی و ئەو دەستەبەندیە سیاسیانە خەڵکیان ماندوو کردوە.




 

ئاقای سەید حەسەن نەسروڵا بەناوی ئینقلابی ئیسلامی پیاوانە لە بەرامبەر ئیسرئائیلدا وەستاوە، هەر بەناوی ئەو ئینقلابەوە. بەڵام سەیرکەن روخسارەکانی ئینقلاب لە وەڵاتدا و لە خاکی ئەم نیشتمانەدا و هەر لێرە چەوساوەتەوە. ئێمە لەو بروایەداین کە دەکرێ ئەو دۆخە بگۆڕین.




 

پاسدار قالیباف شارەداری دز و گەندەڵی تاران کە تا ئێستا ئامادە نەبووە بە قازانجی رەئیسی بکشێتەوە، روخسارێکی هاوشێوەی ئاخوندی درۆزن و فیروکار لە خۆی نیشاندا و گوتی کە مانگانە 250 هەزار تمەن پووڵ بە بێکاران دەدات و ملوێنانهەلی کار دەرەخسێنێ‌.




 

پاسدار قالیباف: ئێمە هەر بە دەستپێکی کاری دەوڵەت سامانەیەکی نەتەوەیی کارانە بە ئیزنی خوا وەرێ دەخەین. کەسانێک کە سامانەی نەتەوەیی کارانە دەیانگرێتەوە مانگانە رێژەیەکی پووڵ دەدەین کە ئەو پووڵە 250 هەزار تمەن لە مانگدا دەبێ.




 

سەبارەت بەو ئیدیعای قالیباف، ئیسحاق جەهانگیری یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوانی ئەو شانۆگەریە گوتی: قالیباف یان هەلی کاری نەرەخساندووە یان لە ژمارە نازانێ‌. ئەگەر کەسێک بڵێ چەند ملوێن هەلی کار دەرەخسێنێ، روونە دەیهەوێ خەڵک فریو بدات.




 

کازمی جەلالی ئەندامی مەجلیسی رژێم روو بە قالیباف گوتی: هەڵبژاردن و یارانەکان مەخەنە موزایدەوە. دەورانی سوپەرمەن بوون تواو بووە.




 

 


7 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، کێشەو یەکتر تاوانبارکردن ز٠Šاتر بوو

بە دەستپێکی پروپاگەندەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم، کێشەو یەکتر تاوانبارکردن ز٠Šاتر بوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران