ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوچییەکانی کوردستان کە ساڵانێکە خەریکی ڕاو کردنی پەلەوەر و باڵندە کێوەییەکانن، بە بەردانی کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت،
ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوچییەکانی کوردستان کە ساڵانێکە خەریکی ڕاو کردنی پەلەوەر و باڵندە کێوەییەکانن، بە بەردانی کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت، خۆیان لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت کردەوە.
رۆژی ٣ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆنە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت کەوەکانیان ئازاد کرد.
ئەو ڕاوچیان زیاتر لە ١٥ کەویان ئازاد کرد و بەڵێنیان دا کە واز لە راوە کەو بێنن. هەروەها ئاگریان لە چەکەکان و قەفەسەکانیان بەردا.
پێشتریش، ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری بۆکان لە بناری کێوی"بەردە زەرد" لە سەر گڵگۆی"موقبیل هونەر پەژوە" زیاتر لە ١٠ ٠ کەویان ئازاد کرد.
ماوەی چەند ساڵێکە ڕاوچییەکانی کوردستانی ئێ{ان دەستیان کردووە بە ئازاد کردنی باڵندەکان و شکاندنی قەفەسەکانیان و ئەم کارەش بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ژینگەپارێزان و ژینگە دۆستان.