جووتیارانی کورد بڕی ١٦٠ ٠ میلیارد تمەن زەرەر و زیانیان بەرکەوت
سەرەڕای ئەوەیکە جووتیارانی کورد لە ناوچەکانی کرماشان و ورمێ، زیانی زۆریان بەرکەوتووە، دەوڵەت مل بە قەرەبوو کردنەوەی نادات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێژەی زەرەر و زیانی بەشی کشت و کاڵیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠ ٠ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە. هەروەها لە پارێزگای کرماشان، جووتیاران لەگەڵ زیانی یەک هەزار میلیارد تمەنی بەرەوڕوون. ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان، سەرما و وشکەساڵییان بە هۆکاری سەرەکیی ئەو زیانانە داناوە.ئەم ڕێژە لە زەرەر و زیانە، کاتێک بڵاوکراوەتە کە بنکەی بیمەی جوتیارانی جیهادی کەشاوەرزی لە کرماشان و ئورمیە، نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە. دەوڵەت "نەبوونی بوودجەی تەرخان کراو" ی کردووەتە بیانووی درەنگ کەوتنی قەرەبوو کردنەوە و بەڵێنیی قەرەبووکردنەوەی داوە بە جوتیاران.
بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کرماشان و هەرسین
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکاران لە شارەکانی کرماشان و هەرسین بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی چەارشەممە 29ی رەزبەری 1394، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بڵاوکردنەوەی مەوادی غەزایی یارمۆرادی لە شەقامی شەرێعەتی ئەو شارە لە نارەزایەتی بە پێنەدانی دوو مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتیان وەرێخست. لە لاێکیترەوە و هەر لە شاری کرماشان کارمەندانی شیرکەتی لاوانی غەرب لە نارەزایەتی بە پێنەدانی 3 مانگ حەقی بیمەیان لە بەرانبەر دەفتەری ئەو شیرکەتەدا کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی چوارشەممە لە شاری هەرسینیش کرێکارانی شارەداری ئەو شارە لە نارەزایەتی بە وەرنەگرتنی حەقدەستی مانگی خەرمانان لە شەقامی مۆعەلمی ئەو شارە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان ساز کرد. جێگەی باسە کە رۆژی سێشەممە 28ی رەزبەر کۆمەڵێکی بەر چاو لە کاسبکارانی شاری سنە لە نارەزایەتی بە بریاری شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخستبوو.
رەدکردنەوەی داوای جاسووسی رژێم لە لایەن تێلێگرامەوە
وەزارەتی پەیوەندییەکان و تێکنۆلۆژیی ئێران، داوای لە کۆ
مپانیای "تێلێگرام" کردووە کەرەستەکانی سیخوڕی و سانسۆری ئەپلیکەیشنی "تێلێگرام" بخەنە خزمەت ئەو وەزارەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاول دۆرف، دامەزرێنەر و بەرپرسی گشتیی کۆمپانیای "تێلێگرام"، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاندووە کە "تێلێگرام ئەو داواکارییەی رەد کردووەتەوە". دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تویتی بەرپرسی کۆمپانیای "تێلێگرام " لە تویتێر، رژێمی ئاخوندی دەستپێڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی "تێلێگرام"ی لەو وڵاتە ڕاگرتووە.پاول دۆرف لە تویتێکی دیکەی خۆیدا دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی تێلێگرام کە بە مەبەستی جاسووسی کردن لەسەر بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکەی هاوکاریی ئێران ناکات.
پەروەندەی تاقیکردنەوەی مووشەکی رژێم بردرایە شۆرای ئەمنییەت
چوار وڵاتی زلهێزی جیهان پەروەندی تاقیکردنەوەی مووشەکی رژێمی ئاخوندییان بردە شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 29ی رەزبەری 1394، وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمان و فەرانسە لە نامەێکدا بۆ کومیتەی چاودێری گەمارۆکانی سەر رژێمی ئاخوندی داوایان کردووە لە بەرانبەر ئەم پێشێلکارییەی رژێمی ئاخوندی دژکردەوەی پێویستیان هەبێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، پاسدار حسن دێهقان رۆژی 19ی رەزبەری 1394، تاقیکردنەوەی مووشەکێکی زەمین بە زەمینی بە ناوی عیماد راگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن هەڵگری کڵاوەکی ئەتۆمی بووە.
راگەیاندنی کانتۆنێکی نوێ لە کوردستانی سووریا
کوردی سووریا پاش ئازادکردنی گرکێ سپی له بنده‌ستی داعش، له دامه‌زراندنی کانتۆنێکی نوێ له‌و شاره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌واڵیان دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ڕۆژی ڕابردوو 29ی ڕه‌زبه‌ری 1394، به‌رپرسانی کوردی باکووری سووریا به فه‌رمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له ناوچه‌یه‌ک له سنووری تورکیا ڕاگه‌یاند که له مانگی جوون له بنده‌ستی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) ئازادیان کردبوو. به‌رپرسێکی کوردی سووریا وتی: ئه‌م کاره ئه‌گه‌ری نیگه‌رانی تورکیا له‌باره‌ی نفووزی زیاتر و کاریگه‌ری کورده‌کان له سووریا زۆرتر ده‌کاته‌وه. ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراو شاری گرکێ سپییه که له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و به یارمه‌تی هێرشه ئاسمانییه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئازاد کرا. ده‌لیل عوسمان، به‌رپرسێکی ئیداره‌ی کوردستانی سووریا، ڕایگه‌یاند: ئه‌م ناوچه‌یه وه‌کوو پارێزگایه‌کی نوێ یان "کانتۆن" ناسراوهØ› که له ماوه‌ی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی چواره‌مین ناوچه‌یه‌که که له باکووری سووریا له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ئیداره ده‌کرێت و وه‌کوو کانتۆن ده‌ناسێندرێت.
هێزێکی تایبەتی ئەمریکا، 70 دیلی کوردی لای داعشی رزگارکرد
هێزێکی تایبەتی ئەمریکا لە هەڵمەتێکدا تووانیویانە 70 دیلکراوی لای داعش لە زیندانێکی نزیک حەویجە رزگار بکەن و لەگەڵ خۆیاندا بیانبەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە،30ی رەزبەری 1394، هێزێکی تایبەتی ئەمریکا بەشداریی لە پرۆسەیەکی رزگارکردنی دیلە کوردەکانی لای داعش کرد لە عیراق. بە پێی وتەی سەرچاوەێکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، پرۆسەکە لە شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە، لە حەویجە و بە بەشداریی هێزێکی عیراقی و کوردی ئەنجامدراوە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بە رزگارکردنی 70 دیلی کورد و کوژرانی سەربازێکی ئەمریکایی کردووە لە پرۆسەکەدا.
ویکیلێکس دزه ده‌کاته ناو پۆستی ئه‌لکترۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری CIA
ویکیلیکێس ژماره‌یه‌ک نامه‌ی بڵاوکرده‌وه که گوایه له پۆستی ئه‌لکترۆنی تایبه‌تی جان برینان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکی CIAدزه‌یان پێکراوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه له‌کاتێکدا دێت که چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر راپۆرتێک بڵاوکرایه‌وه له‌باره‌ی چوونه ناو پۆستی ئه‌لکترۆنی برینان له‌لایه‌ن خوێندکارێکه‌وه، له چاوپێکه‌وتنێکیشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرک پۆست ئه‌و خوێندکاره ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه، له پۆسته‌که‌ی بریناندا چه‌ند دۆسێیه‌کی هه‌ستیاری ده‌سکه‌وتووه، له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانی CIA ره‌تیانکرده‌وه هیچ دۆسێیه‌کی گرنگ و هه‌ستیار دزه‌ی پێکرابێت. یه‌کێک له‌و نامانه‌ش که پێگه‌ی ویکیلێکس ده‌ڵێت له پۆسته ئه‌لکترۆنیه‌که‌ی جان برینان ده‌ستیکه‌وتووه و بڵاویکردووه‌ته‌وه تایبه‌ته به راپۆرتێک که ساڵی 2007 له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا ئاماده‌کراوه، نامه‌یه‌کی تریش مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008 و تایبه‌ته به رێگه‌کانی لێپرسینه‌وه له ده‌ستگیرکراوان.پێگه‌ی ویکیلێکس ئه‌وه‌شی روونکردووه‌ته‌وه که له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا نامه‌ی زیاتری دزه‌پێکراوی به‌ڕێوه‌به‌ری CIA بڵاوده‌کاته‌وه،
کۆشکی سپی ره‌خنه له پێشوازیکردنی روسیا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گرێت
کوشکی سپی ره‌خنه‌ی له روسیا گرت به‌هۆی پێشوازیکردنی سه‌رۆکی روسیا له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا کاتێک رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به سه‌ردانێکردنی ره‌سمی له‌و وڵاته بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئیریک شۆڵتز، وته‌بێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند: "دیمه‌نی پێشوازیکردنی به‌شار ئه‌سه‌دمان له‌سه‌ر فه‌رشی سوور بینی له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌رۆکه چه‌کی کیمیایی دژی گه‌له‌که‌ی به‌کارهێناوه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ئاشکرای روسیایه له‌باره‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسیی له سوریا". له‌لایه‌کی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی له هاوکارییکردنی سه‌ربازی روسیا بۆ دیمه‌شق خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئه‌و هاوکارییانه‌ی روسیا پێگه و هه‌ڵوێستی ئه‌سه‌د به‌هێز ده‌کات و هۆکارێکیش ده‌بێت بۆ توندوتیژیی زیاتر و درێژبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریا.