یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەندکراوێکی سیاسی کورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناکرێ

بەندکراوێکی سیاسی کورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناکرێ

عومەری فەرهەنگ بەندکراوی سیاسی کە بەنارەزایەتی لە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی جەستەیی و بێ بەشکرانی لە دەرمان،

بەپێی هەواڵ، عومەری فەرهەنگ بەندکراوی سیاسی کە بەنارەزایەتی لە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی جەستەیی و بێ بەشکرانی لە دەرمان، لە رۆژی 27ی خاکەلێوەی 1396ەوە مانی لە خواردن گرتووەو لە ئێستادا دەیەمین رۆژی مانگرتنەکەی تێپەراندوەو لە دۆخێکی خراپی جەستەیی دایە،




 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی گرتووخانەکە رێگەی ناردنی بۆ دەرمانخانە و پێراگەیشتنی نادەن.




 

ئەو بەندکراوە سیاسیە کوردە کە خەڵکی ورمێ یە، بە هۆی فشاری زیندانی درێژماوە، بەدبژێوی و کوالیتی خراپی خواردن و تەندروستی لە گرتووخانە، تووشی نەخۆشی قارچک و ریخۆڵە بووە. زیاتر لە 3 ساڵە لوویێک لە ملی هاتووەو پزیشکان رایانگەیاندووە زوو دەبێ عەمەڵ بکرێ و بخرێتە ژێر چاودێری تایبەتەوە، بەڵام بەرپرسانی دەزگای قەزایی رژێم رێگەنادەن رەوانەی نەخۆشخانە بکرێ.




 

ئەو هاووڵاتیە کوردە ساڵی 1387 لە ورمێ دەستبەسەر کرا و لە بێ دادگاکانی رژێمدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ گرتووخانەی ئەردەبێڵ گوازرایەوە. 

7 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکراوێکی سیاسی کورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناکرێ

بەندکراوێکی سیاسی کورد وێرای مان گرتن لە خواردن، رەوانەی نەخۆشخانە ناکرێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران