بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکانی رژێم رۆژی 6ی بانەمەڕ چەند کەس لە بەکرێگیراوانی سپای پاسداران کە بۆ کوشتنی خەڵکی سوریە نێردرابوون لەو وەلاتە کوژران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکانی رژێم رۆژی 6ی بانەمەڕ چەند کەس لە بەکرێگیراوانی سپای پاسداران کە بۆ کوشتنی خەڵکی سوریە نێردرابوون لەو وەلاتە کوژران.
سپای پاسدارانی نەینەوا لە ماڵپەری حکومەتی گولستان24 رایگەیاند
کە ناردنەوەی تەرمی ئەو دوو پاسدارە بەناوەکانی سەیبانی و غوڵامی دواکەوتووە. ئەو پاسدارە کوژراوانە لە خەڵکی شارەکانی فازڵئاوا و ئازادی شار بوون.
هەروەها یەکێکی دیکە لە پاسدارە کوژراوەکان ناوی حامید بافندە خەڵکی رەفسەنجان کە لە ناوچەی حەمای سوریە 2ی بانەمەڕ کوژراوە. عەلیرەزا بافندە یەکێکی دیکە لەو بەکرێگیراوانەیە کە سەر بە تیپی ناسراو بە فاتمیونە کە مانگی خاکەلێوە کوژرابوو، بریار وایە 7ی بانەمەڕ لە کرمان بنێژرێ.
|