پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

باوکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

حاجی میرزا سەعدوڵا باوکی شەهید ناسری رەحیمی لە دوای 2 مانگ بەربەرەکانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری بانە کۆچیی دوایی کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 4ی بانەمەڕی 1396 حاجی میرزا سەعدوڵا باوکی شەهید ناسری رەحیمی لە دوای 2 مانگ بەربەرەکانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری بانە کۆچیی دوایی کرد.

حاجی میرزا سەعدوڵای رەحیمی کەسایەتیەکی خۆشناوی ناوچەی بانەو کوردێکی زەحمەتکێش و بە هەڵوێست بوو وە وەک باوکێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر هەمیشە یار و یاوەری پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بوو و لە دوای شەهید بوونی شەهید ناسریش تا کۆتایی تەمەنی وەک دڵسۆزێکی سازمانی خەبات مایەوە.

شەهید ناسری رەحیمی یەکێک لە پێشمەرگە قارەمان و گیانبازەکانی سازمانی خەبات بوو کە لە 15ی گەلاوێژی 1365 بەپلەی بەرزی شەهادەت گەیشت.

سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کاک بابەشێخی حسێنی، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەرێزی حاجی میرزا سەعدولا و تێکرای کەس و کار دەکاو داواکارە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی کاو سەبووری بە هەموو لایەک بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

 


7 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

باوکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران