ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ کەس و کاری شەهیدانی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه، داوا له کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستەکان دەکا کە ئەو
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 5ی بانەمەڕی 1396 (25-4-2017)، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عیراقیان بەزراند و هێرشیان کردە سەر چیای شنگال و چیای قه‌ره‌چووغ، بەو هۆیەوە بەداخەوە پێنج پێشمەرگە شەهید و نۆی دیکە بریندار بوون، هاوکات لە چیای قەرەچۆغیش 20 شەرڤان شەهید و 18ی دیکە بریندار بوون.
ئەو هێرشە نۆیەی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیە لە درێژەی ئەو هێرشانەیە کە ماوەی چەندین ساڵە تۆپخانەو فرۆکەی رژیمی ئاخوندی کردویانەتە سەر خەڵکی کوردستانی عێراق و زیانی گیانی و ماددی بەرچاویان بە کوردستان گەیاندوە.
ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ کەس و کاری شەهیدانی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه، داوا له کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستەکان دەکا کە ئەو کردەوەیە مەحکووم بکەن و له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی رژێم ئێران و تورکیە بۆسەر کوردستان بێ هه‌ڵوێست نه‌بن و هه‌موو هه‌وڵ و ڕێگه یاسایی و دیپلۆماسیه‌کان به‌کاربێن بۆ ئەوەی جارێکی دیکه هێرشی له‌م شێوه‌یه ڕوونه‌داته‌وه.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
6ی بانەمەڕی 1396