خوێندکارێک کە لە کۆڵبەریدا بریندار ببوو کۆچی دوایی کرد
“عەبدولڕەحمان ئیبراهیمی†کوڕی قاسم و خەڵکی ڕەبەت، کە لە کاتی کۆڵبەری دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستڕێژی لێ کرابوو، دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز،
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی 1396، خوێندکارێکی کورد بەناوی “عەبدولڕەحمان ئیبراهیمی” کوڕی قاسم و خەڵکی ڕەبەت، کە لە کاتی کۆڵبەری دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستڕێژی لێ کرابوو، دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز، گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵە کە خوێندکاری زانکۆی ئازادی خوڕەمئاوا بووە، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران بریندار کرابوو.