خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 7ی بانەمەڕی 1396، لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز، رێکس تێلرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە " بەرپرسانی دەوڵەت پێمان دەڵێن کە بەرپرسانی کۆشکی سپی فشاریان بۆ سەر وەزارەتی دەرەوە بۆ پێداچوونەوە بە بەرجام "ئەو رێکەوتنە ناوکەییەی کە لەگەڵ رژێمی ئێران کراوە" هێناوە. کۆشکی سپی چەندە لە گوتنی ئەوەی کە دەبێ کارێکی جیاواز ئەنجام بدەن دەوری هەبووەو خۆتان تا چەندە لە بریاری سەرەکی دا نەقشتان هەبووە؟ وتی: من راستەوخۆ لە مەسەلەکەدا بوون. پێم وایە ئەوەی بۆ من گرینگ بوو ئەوەیە کە بزانم بۆچوونی کۆشکی سپی ئەوەیە کە ئێمە ناتوانین سەبارەت بە رژێمی ئێران تەنیا لە بابەت بەرجامەوە بیر بکەینەوەو من لەگەڵ ئەوەدا هاوڕام.
پێم وایە یەکێک لە کەلێنەکانی پروسەی بەرجام ئەوەیە کە وا دەبینرا، بەرجام بە جیاکردنەوەی باقی بابەتەکانی دیکەی وەک هەڵسوکەوتی رژێم لەباری پشتیوانی لە تیرۆریزم و هەڵسوکەوتی تێکدەرانە و ساز کردنی سەرئێشە لە ناوچەکەدا جێبەجێ کراوە.
رژێمی ئێران لەمرۆدا هەڕەشەیەکی جیددی بۆ ئەمریکا و ئاسایشی ناوچەکەیە. پێم وایە جێی نیگەرانی ئەوەیە کە بە زۆر قانوونێکی 90 رۆژەیان دەرکردووە کە پێبەندبوون بە بەرجام نیشان بدات و وا نیشان بدەن بەجۆرێک هەموو شتێک لە نێوان ئێران و ئێمە باشە، لە کاتێکدا هەموو شتێک لە نێوان رژێمی ئێران و ئێمەدا باش نیە.