شەش پاڵێوراوی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژێم بەشداری دیبەتێکی گاڵتەجارانەیان کرد کە لەلایەن تلویزیزنی رژێمەوە بۆیان سازکرابوو.
رۆژی هەینی 8ی بانەمەڕی 1396، شەش پاڵێوراوی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژێم بەشداری دیبەتێکی گاڵتەجارانەیان کرد کە لەلایەن تلویزیزنی رژێمەوە بۆیان سازکرابوو.
لەم دیبەتەدا ، پالێوراوانی رژێم هەوڵیان دەدا بۆ گەرم داهێنانی شانۆگەری به ناو هەڵبژاردن دەست بخەنە سەر زۆر بابەتی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و
بە یەکتر تاوانبار کردن و وەڵامدانەوە، بەشێوەی ناشارەزایانە ژێستی دیالۆک و یەکتر قەبووڵ کردن بە خەڵک نیشان بدەن و هەوڵیان دەدا رژێمەکەیان لە بوونی ئەو کەم و کوڕیانەی کە داوێنی خەڵکی ئێرانی گرتووە بێ تاوان نیشان بدەن، بەڵام بە پەنجە خستنە سەر بابەتەکان و باس کردنی وردەکاری و ناوەرۆکی مەسەلەکان، ئەو راستیەیان گەیاند کە ئەوەی بەسەر خەڵکی ئێران دا هاتووە و ئەو رۆژە رەشەی داوێنی گرتوون لە نەتیجە و ئاکامی سیاسەتەکانی ئەو رژێمەیەو جوێ لە قسە کردن لەو بارە هیچ بەرنامەیەکیان نیە بۆ چارەسەر و رزگار کردنی خەڵک لەو دۆخە خراپەی تیایدا دەژی.
خاڵێکی دیکە کە دەکرێ ئیشارەی پێ بدرێ و سیناریۆکەی رژێمی ئاشکرا دەکرد ئەوە بوو کە بەو دژایەتی و تاوانبارکردنی ئاخوند رۆحانی فریوکار لەلایەن مۆرەیەکی مەنفوور و بێزراوی وەک قالیبافەوە، کە هەمووی بۆ گەرمدا هێنانی شانۆی هەلبژاردنەو بەشێکە لە فێڵ و چاوبەستی ئاخوندان بۆ بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵکی ئێران.
لە کاتێکدا رژێم هەوڵی تەواو دەدا بۆ راکێشانی خەڵک بۆ سەر سەندوقی شانۆگەریەکەی کە هەموو هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانی و ئێرانیەکان بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو بەناو هەڵبژاردنانەیان بە تەواوی بایکۆت کردوەو چاوەروان دەکرێ جەماوەر بە شێوەیەکی باش بەدەم بانگەوازی لایەنە سیاسیەکانەوە بچن.