لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە رژێمی ئێران کرد کە بەبۆنەی رۆژی کرێکارەوە چالاکانی کرێکاریی بەندکراو ئازاد بکات و رێز لە مافی کرێکاران بگرێ.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە رژێمی ئێران کرد کە بەبۆنەی رۆژی کرێکارەوە چالاکانی کرێکاریی بەندکراو ئازاد بکات و رێز لە مافی کرێکاران بگرێ.
ئەو رێکخراوە لەە راگەیەندراوەکەیدا وریایی دا کە لەسەروو دەمی رۆژی جیهانی کرێکاردا، چەندین چالاکی کرێکاریی لە گرتووخانەدان و بۆ زۆرێکی دیکە لەبەر چالاکی هێمنانەی سینفی حوکمی زیندانی هەتا 10 ساڵی دەرکردووە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: لێبوردنی نێونەتەوەیی جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی رژێمی ئێران دەکا بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانەی بەهۆی چالاکی هێمنانەی کرێکاری لە زیندان خستووە، بە پەلە و بەبێ هیچ شەرتێک ئازاد بکات و حوکمە قورسەکانی زیندان کە بەهۆگەلی هاوشێوە بە سەر چالاکاندا سەپێندراوە هەڵوەشێنێتەوە. ئەو رێکخراوە هەروەها داوای لە بەرپرسانی رژێم کردوە کۆتایی بێنێ بە قەدەغە کردن و سەرکوتی یەکیەتیەکانی کرێکاری سەربەخۆ و رێگە بدات کرێکارەکان گردبوونەوەی هێمنانە بەتایبەت لە رۆژی جیهانی کرێکاردا بەرێوەبەرن و مافی پێکهاتن و ئەندامەتی لە یەکیەتیە سەربەخۆکانیان هەبێ بۆ ئەوەی لە پێناو باشتر کردنی دۆخی کار و پیشەکانیان کە بەوتەی کرێکاران رۆژ لە دوای رۆژ قورستر و بەرەو هەژاری درۆن، هەنگاو هەڵگرن.
لەو راگەیەندراوەدا هەروەها هاتووە: وا پێ دەچێ بەرپرسانی رژێمی ئێران هاوشێوەی ساڵانی پێشوو مافی کۆبوونەوەی هێنانەی کرێکاران ژێرپێ بنێن. یەکیەتی ئازادیی کرێکاران رایگەیاندوە کە لە سەرودەمی رۆژی نێونەتەوەیی کرێکار هێزەکانی ئیتلاعاتیەکان چەند کەس لە چالاکانی کرێکاریان لەوانە عەلی نەجاتی ئەندامی هەیئەتی بەرێوەبەریی سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە لە دیزفول و شیس ئەمانی ئەندامی هەیئەتی بەرێوەبەریی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە سنە بۆ لێکۆڵینەوە بانگکردوە و ئاگاداریان کردوونەوە کە کۆبوونەوە بەرێوە نەبەن.