رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30ی رەزبەری 1394 شاندێکی کۆما جڤاکێن کوردستان سەردانی بارەگای سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاری هەولێری کرد. شاندی KCK کە پێکهاتبوون لە بەرێزان سەرحەد وارتوو ئەندامی کومیتەی بەرێوەبەری ک.ج.ک و هەروەها بەرێز کاک جەماڵ ئەرداڵ نوێنەری ک.ج.ک لە هەرێمی کوردستان و کاک مەروان روژوان ئەندامی کومیتەی پێوەندیی لە لایەن هەیئەتێکی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی کران.
لەو دیدارە دا کە نزیک بە سەعاتێکی خایاند لەسەر چەندین تەوەری گرینگی رۆژ ئاڵوگۆری بیرورا کرا. لە نێو باسەکان باسی بزووتنەوەی کورد بە گشتی لە هەموو بەشەکانی کوردستان تاوتوێ کرا و هەروەها دوایین رووداوەکانی ناوچەکە و جیهان پێوەندیدار بە کورد قسەی لەسەر کرا. هەروەها هەڵبژاردنەکانی ترکیا و بەشداری HDP و هەروەها ئاگەربەستی یەک لایەنەی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو باسانە بوون کە قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا.
لە کۆتایی دیدارەکە دا لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستان پێداگری کرایەوە.