ژنێکی لاو لە شاری مەریوان خۆی کوشت کە هۆی ئەم خۆکوژیە نادیارە.
ژنێکی لاو لە شاری مەریوان خۆی کوشت کە هۆی ئەم خۆکوژیە نادیارە.
بەپێی هەواڵ، سەر لە بەیانی رۆژی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەریوان ژنێکی 22 ساڵە خۆی هەڵواسیوە.
ناوی ئەو ژنە لاوە "د.د" تەمەن ٢٢ ساڵە لە گەڕەکی مووسکی دووی شاری مەریوان ڕاگەیەنراوە.
هەواڵدەری کودپا لەو بارەوە دەنووسێ: پێشتریش،کچێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵە خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بە شوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زۆربەی هەرە زۆری خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هەواڵدەریی و ماڵپەڕەکانی حکوومەتییەوە ڕووماڵ ناکرێت.