رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنەوەی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بووØ› لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە
رۆژی هەینی 8ی بانەمەڕی 1396ی ک خ، 2842017 لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بووØ› لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهیدانی (مانگی خاکەلێوە) بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک رێبوار حسینی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیسۆنی پەروەردەی سازمانی خەبات بەبۆنەی کۆتایی دەورە چەند وتەیەکی پێش کەش کرد. بەرێزیان لەقسەکانی دا ئاماژیان بە جێگە و پێگە و نرخی پێشمەرگە لە دیرۆک و مێژووی جۆلانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان دا و دەورە و کاریگەری هێزی پیشمەرگەی بە بەرزی و هەرمانی نرخاند. کاک رێبوار حسێنی لەدرێژەی قسەکانی دا ئاوڕی دایە سەر دەور و میژووی پیشمەرگەی سازمانی خەبات و بە نمونەی ئازایەتی و سداقەت و گیانبازیی لە پێناو گەل و نیشتمانی ناساندن. بەرێز حسینی وێرای ئەو وتانە تیشکی خستە سەر دوایین رەوش و دۆخی سیاسی جیهان و ناوچەکە و ئێران و پاش هەلسەنگاندنێکی ووردØ› ئەرکی جولانەوەی رزگاریخوازانە و کورد بە گشتی بە هەستیار و گرینگ و یەکریزیی و ووشیاری سیاسی کوردی بە زەورەتێکی حەیاتی زانی. پاش ئەو لێکدانەوە و شیکردنەوەیە و تیشک خستنە سەر دوایین رەوشی وەلاتی ئێران و یەک لەوان هەلبژاردنەکانی 29ی بانەمەر لەو وەلاتە ، ئاسۆی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێرانی بە روون و درەوشاوە وێنا کرد و ئەرکی هێزی پیشمەرگەی بو رووبەرووبوونەوە لەگەل رەوشی نوێ بە گرینگ وەسف کرد.
پاش ووتەکانی بەرێز کاک رێبوار حسێنی، لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی دەورەکە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاش ئەوەدا چەکی شەرەف و کەرامەت پێش کەش بە پێشمەرگەکانی تازە پەیوەست بوو بە سەفی سازمانی خەبات کرا.
|