یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: دەبێ پەردە لەسەر هەڵسووکەوتەکانی رژێمی ئێران لادە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: دەبێ پەردە لەسەر هەڵسووکەوتەکانی رژێمی ئێران لادە
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: ژنراڵ هێربێرت مەک مێستێر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ لە بەرنامەی رۆژی یەکشەممە 10ی بانەمەڕی، کاناڵی تەلەفزیۆنی فاکس نیوز وتی: ئەوەی دەبێ بیکەین ئەویە کە پەردە لەسەر هەڵسوکەوتەکانی رژێمی ئێران لادەین.

ناوبراو وتی: رژێمی ئێران رژێمێکە کە لە دەسەڵاتی مرۆڤکوژی سوریە کە تووشی تاوانی کۆمەڵکوژی بووە پشتیوانی دەکا و بە دوای جێگیرکردنی هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنان لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراستە.

ئەو ژنراڵەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: رژێمی ئێران خوازیاری دەوڵەتی لاواز لە ناوچەکەیە کە چاولە دەستی ئەو بن، و لەو پێ,ەندەدا بتوانێ‌ تاقمە چەکدارەکان و باقی دەستە ناقانوونیەکان کە لە دەرەوەی ئەو وەڵاتانە هێنراون لەوێ پەرە پێبدات.راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ فاکس نیوزدا رەخنەی لە شێوەی کاری حکومەتی پێشووی ئەمریکا گرت و گوتی: لە هەشت ساڵی دوایی دا سیاسەتەکانی ئەمریکا بەشێوەی نەخوازراو هێزی بە ئێران لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست و زیاتر لەوەش بەخشی.

مەک مێستێر سیاسیەتەکانی باراک ئوباما لە گەڵ رژێمی ئێران دایەبەر هێرش و وتی: ئێمە ئێستا کاردانەوەی ئەو سیاسەتانە لە چوارچێوەی کارەساتی مرۆیی و سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینین و ئەو سیاسەتانە کۆمەکی بە سەرگرتنی ئەو دۆخە کردوە و ئەوەی ئێستا گرینگە گۆرانی ئەو سیاسەتانەسە بۆ بەرەوروو بوونەوە لەگەڵ رژێمی ئێران.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ هەروەها تەئکیدی کردەوە کە لە بارودۆخی ئێستادا " ئەمریکایەک کە لە ژێر رێبەری دۆناڵد ترامپەوەیە پێوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ وەلاتانی عەرەبی دا هەیە،  هەلێکی باش بۆ ئێمە دەرەخسێنێ کە لەگەڵ هەڵسووکەوتە خراپەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بەرەوڕوو بینەوە.


7 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: دەبێ پەردە لەسەر هەڵسووکەوتەکانی رژێمی ئێران لادە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: دەبێ پەردە لەسەر هەڵسووکەوتەکانی رژێمی ئێران لادە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران