هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری سنە، پەلاماری ماڵی هاووڵاتییەکی کوردیان داوە و کچی ئەو ماڵە بەناوی سارا کەمانگەریان دەستبەسەر کردوە
هێزەکانی رژێمی ئێران بەرەبەری ١٢هەمین شانۆی هەڵبژاردنی سەرکۆماری رژێمدا چاوەدێری و کونتڕۆڵی دونیای مەجازیان زیاتر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ بانەمەڕی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری سنە، پەلاماری ماڵی هاووڵاتییەکی کوردیان داوە و کچی ئەو ماڵە بەناوی سارا کەمانگەریان دەستبەسەر کردوە.
بڵاوکردنەوەی بابەتی سیاسی لەنامە ئینتێرنێتیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو کچە کوردە لە لایەن هێزەکانی رژێمەوە بووە.