پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1394

ئەگەری لە سێدارەدانی چوار مێرمنداڵ لە زیندانی سنە
لە زیندانی ناوەندی سنە، مەترسی لە سێدارەدان لەسەر چوار مێرمنداڵ بوونی هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چوار مێرمنداڵ بە ناوەکانی، یۆسف مەحەمەدی، کاتی دەستبەسەر کردنی14 ساڵ تەمەنی بووە، هێمن هەورامینژاد، کە لە کاتی دەستبەسەرکردن تەمەنی 17 ساڵان بووە، سیاوش مەحموودی، کە لە کاتی دەستبەسەریدا تەمنی 17 ساڵ بووە و ئامانج حسینی کە لە کاتی دەستبەسەریدا تەمنی 17 ساڵ بووە، لە زیندانی ناوەندی سنە حوکمی ئێعدامیان بۆ براوەتەوە و مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە. جێگەی باسە کە هەر لە زیندانی سنە، زیندانیێکیتر بە ناوی کەیۆمەرس نەسیری بوونی هەیە کە لە تەمەنی مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ حوکمێکیان پێ نەداوە.

داخرانی سنوورەکانی کوردستان بە رووی کاسبکاراندا
 سنووره‌‌‌کانی پارێزگای کوردستان لە لایەن دام و دەزگاکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بە بیانووی نارەوا داخراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رۆژی چوارشەممە 29ی رەزبەری 1394، لە لایەن پارێزگایی رژێم لە کوردستان راگەێندرا کە، بە مەبەستی رێکخستنی کاروباری کاسبکاران و پێشگرتن لە دیاردەی قاچاغ بۆ ماوەێک دەروازە سنوورییەکان بە رووی کاسبکاران و کۆڵبەراندا دادەخرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، زاهێدی پارێزگاری رژێم لە کوردستان وتی، پاش ئه‌‌‌م ڕێکخستنه‌‌‌ هه‌‌‌مدیسان ڕێڕه‌‌‌وی هاتوچووی کوڵبه‌‌‌ران و سنووره‌‌‌ فه‌‌‌رمییه‌‌‌کانی پارێزگا ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو زیادی کرد: ئه‌‌‌مڕۆکه‌‌‌ قاچاخچیانی لێهاتوو به‌‌‌ شێواز و ته‌‌‌کنیکی نوێی قاچاخی کاڵا و دراو ئه‌‌‌نجام ده‌‌‌ده‌‌‌ن و ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ خه‌‌‌سار و زیانێکی چاره‌‌‌سه‌‌‌رنه‌‌‌کراو له‌‌‌ ئابووری ئێران ده‌‌‌دات. جێگەی باسە کە، ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک خه‌‌‌ڵک بۆ بژێوی ژیان و بێکارنه‌‌‌بوون ڕوو ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ دەروازە سنووریەکان و لەو رێگایەوە بژێوی ژیانیان دەرەخسێنن.

ئاشکرابوونی مێژووی شەش هەزار ساڵەی سەردەشت
لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی هاوێری ڕووباری زاب له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت و ئه‌‌‌و ئاسه‌‌‌وارانه‌‌‌ی که‌‌‌ ئاشکرا بووه‌‌‌ ده‌‌‌ریده‌‌‌خات مێژووی ئه‌‌‌م شوێنه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ساڵ پێش ئێستا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،دوکتۆر ڕه‌‌‌زا حه‌‌‌یده‌‌‌ری، کارناسی ڕێکخراوی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م باوه‌‌‌ڕه‌‌‌یه‌‌‌Ø› شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌هۆی بارودۆخی جوگرافیایی توانایی گونجاوی بۆ هه‌‌‌ڵکۆڵینه‌‌‌کانی سه‌‌‌رده‌‌‌مانی پێش مێژوو و چاخی به‌‌‌ردین هه‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌ وته‌‌‌ی ئه‌‌‌وØ› ئاسه‌‌‌واره‌‌‌ دۆزراوه‌‌‌کان له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت مێژووییان ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌زاره‌‌‌ی حه‌‌‌وته‌‌‌می پێش زایین واتا 9 هه‌‌‌زار ساڵ پێش ئێستا که‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر زۆره‌‌‌وه‌‌‌ گونده‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌کان پاش سه‌‌‌رده‌‌‌می مرۆڤی ئه‌‌‌شکه‌‌‌وت پێکهاتوون. به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری پڕۆژه‌‌‌ی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی پێوایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌موو شوێنه‌‌‌ پێنج فاقییه‌‌‌کانی هاوێری ڕووباری زاب له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت که‌‌‌ هه‌‌‌وڵی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی له‌‌‌وێ ئه‌‌‌نجام ئه‌‌‌درێت، چه‌‌‌ندین ئاسه‌‌‌واری هاوپێوه‌‌‌ند به‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می چاخی به‌‌‌ردی نوێی که‌‌‌ مێژوویان ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ 6 هه‌‌‌زار ساڵ پێش زایین، دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. یۆسف فه‌‌‌لاحیان ده‌‌‌ڵێت که‌‌‌ له‌‌‌م هه‌‌‌ڵکۆڵینانه‌‌‌دا چه‌‌‌ندین ئاسه‌‌‌واری ژیان، خانوو و شوێنی نیشته‌‌‌جێ بوون، شوێنی مردووه‌‌‌کان و که‌‌‌لوپه‌‌‌لێک که‌‌‌ بۆ درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ ژیان پێویستیان پێبووه‌‌‌، دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه و بڕیاره‌‌‌ ئه‌‌‌م هه‌‌‌ڵکۆڵینانه‌‌‌ درێژه‌‌‌ی بێت.

مردنی گوماناویی دایکێکی گەنج لە هەورامان   
ژنێکی گنج لە گوندی "گواز"ی هەورامان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە گوندی گواز سەر بە شاری سەوڵاوا، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی ئامینە محەممەدی کچی وەفا، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا. ئەو ژنە گەنجە، دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بووە.یەکێک لە دانیشتوانی گوندی گواز ڕاگەیاند کە، " ڕووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە گوایە لە شاری سنە ئامینەیان لەگەڵ پیاوێکی غەیرە بینیوە و دواتر بنەماڵەکەی بە بیانووی شارۆی گوێز، کچەکەیان هێناوەتەوە بۆ گواز و پیلانە لەپێش داڕێژراوەکەی خۆیان جێبەجێ کردووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی، کە ئەو ژنە دوای ئەوەی گەڕێندراوەتەوە بۆ گوندەکەیان، لەلایەن برا و خوشکەکەیەوە ژەهری دەرخوارد دراوە.

پشتراستکردنەوەی کوژرانی 8 سەرکردەی سوپای پاسداران لە سووریا
راگەیاندنەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی کوژرانی 8 سەرکردەی ئەو سوپایەیان لە شەرەکانی سووریەدا پشتراست کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەمەزان شەریف، بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی رۆژی هەینی 1ی خەزەڵوەری 1394، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری هێزە تیرۆریستیەکانی قۆدس کوژرانی ئەو 8 سەرکردەیەی پشتراست کردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو وتی، دوو لەو سەرکردانە بە ناوەکانی ئەمین کەریمی و عەبدۆڵا باقری لە رۆژانی رابردوو لە سووریەدا کوژراون. ئەوان لە هێزەکانی سوپای دژە ئەنساری سوپای پاسداران بوون. جێگەی باسە کە عەبدۆڵا باقری کە رۆژی پێنجشەممە کوژراوە  پاسەوانی تایبەتی ئەحمەدینژاد بووە. هەروەها یەکێکیتر لەو کوژراوانە ناوی رەزا خاوەرییە.

دەڵاڵێکی رژێمی ئاخوندی لە ئەمریکا بە زیاتر لە 8 ساڵ زیندان مەحکووم کرا
دەڵاڵێکی چەک و چۆڵی رژێمی ئاخوندی لە ئەمریکا بە زیاتر لە 8 ساڵ زیندان حوکم درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 1ی خەزەڵوەری 1394، مۆزەفەر خەزایی دەڵاڵی چەک و چۆڵی رژێمی ئاخوندی لە ئەمریکا بە 97 مانگ زیندان و دانی 50 هەزار دۆلار جەریمە سزا درا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو بە تاوانی ناردنی ئەسناد و بەڵگەی دزراوی بەرهەمهێنانی فرۆکەی پێشکەوتووی نیزامی بۆ ئێران دادگایی کراوە. جێگەی باسە کە خەزرایی تەمەن 59 ساڵ پەیمانکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بووە کە لە رۆژی 19ی سەرماوەزی 1393، لە کاتێکدا کە ئەیویست لە ئەمریکاوە سەفەر بکات بۆ ئاڵمان دەستبەسەر کرا.
 
رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی میسر 26% زیاتر بووە
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی میسر ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی میسر تەنیا لەسەدا 4 بوو بێت و رایدەگەیێنێت رێژەکە زۆر لەوە زیاتر بووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکان و رێکخراوە ناحکومەییەکانی میسر باسیان لەوە دەکرد، کە رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی میسر کەمتر لە 10% بووە و بەشێک لە رێکخراوەکانیش ئاماژەیان بەوە دەکرد، تەنیا لەسەدا 4ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکدا کردوە، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی میسر رەتیکردەوە رێژەی بەشداریکردن بەو رادەیە نزم بووبێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی میسر ئاماری بەشداریکردنی دەنگدەران لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر راگەیاند و، بەو پێیە لەکۆی 27 ملیۆن لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، نزیکەی 7 میلیۆن کەس دەنگیان داوە،  واتە  %26.6 بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکدا کردووە. کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەفتەی داهاتوودا جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات و دەرەنجامی قۆناخی یەکەم رادەگەیێندرێت.

فەرەنسە: نابێت ئەسەد بەشداریی لە چارەسەری سیاسی سووریا بکات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند" بەشداریپێکردنی بەشار ئەسەد لەهەرچارەسەرێکی سیاسی لە سووریە، هانی سەرجەم چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنە میانڕەوەکانی ناو ئەو وڵاتە دەدات لە بەرەی تیرۆردا بوەستن". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەکۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ دیمستوورا، نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، لۆران فابیوس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی : وێڕای ئەو دۆخە سەربازییەی کە سووریای تێدایە، هێشتا ئێمە باوڕمان بەوە هەیە کە نابێت بەشار ئەسەد بەشێک بێت لە چارەسەری سیاسی تایبەت بە سووریە". لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی رووسیا لە کۆبوونەوەی چاوەڕێکراوی هەفتەی داهاتوو کە بڕیارە لە پاریسی پایتەختدا بەڕێوەبچێت، فابیوس ئاشکرایکرد:" لەگەڵ رووسیا هێڵی پەیوەندیمان دەمێنێتەوە، وێڕای ئەوی ئەگەریی بەشداری نەکردنی مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی پاریس زۆرە، بەڵام رووسیا هەر یاریزانێکی گرنگی گۆڕەپانەکەیە". وتیشی:"بێگومان ئێمە لەگەڵ رووسیا کار دەکەین، لەهەندێ شوێن بیروبۆچونەکانمان لەیەکدی نزیکە، لەهەندێ شوێنی دیکەش لەیەکدی دوورن".


9 ساڵ و 28 ڕۆژ و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران