عەلی رەبیعی وەزیری کاری کابینەی ئاخوند رۆحانی سەبارەت بە تەقینەوەی کانی خەڵووزی پارێزگای گولستان گوتی: لەو رووداوەدا تەواوی ئەو کرێکارانەی لە کانەکەدا گیریان
عەلی رەبیعی وەزیری کاری کابینەی ئاخوند رۆحانی سەبارەت بە تەقینەوەی کانی خەڵووزی پارێزگای گولستان گوتی: لەو رووداوەدا تەواوی ئەو کرێکارانەی لە کانەکەدا گیریان خواردبوو، گیانیان لە دەست داوە.
هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی: وەزیری کار بە تەئکید لەسەر گیان لە دەست دانی 35 کرێکار لە تەقینەوەی کانە زستانیەکەی یورتی ئازادشار، هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی 21 کەس لەو کرێکارانەی راگەیاند.
شایانی باسە لە دوای رووداوەکەی پارێزگای گولستان رژێمی ئاخوندی بە مەبەستی شاردنەوەی ئاماری دروستی قوربانیەکان هەر جارەو قسەیەکیان بڵاو دەکردەوە.