رۆژی پێنج شەممە 14ی بانەمەڕی 1396 لە کونفرانسێکی چاپەمەنیدا رێکش تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران گوتی: یەکێک لە هەڵەکانی رابردوو، لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران بەشێوەی گشتی چاوپۆشی لە باقی هەڕەشەکانی رژێم کە روو لە دەرەوەیە دەکا.ناوبراو لە درێژەی وتەکانی دا وتی: بەوبۆنەوەی رای ئێمە ئەوەیە کە بەشێوەی هەمە لایەنە سەیری رژێمی ئێران بکەین، یانی لەباری ئەو هەڕەشانەی لەلایەن ئەو رژێمە بەرەورووی هەموو ناوچەکە و جیهان دەکرێ، بەرجام تەنیا بابەتیێکیانە.
رێکس تیلرسۆن تەئکیدی کردەوە: هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێ بە بەرجامدا بچینەوە. هەر وەکوو وتم بەرجام بە ئامانجی دیاری کراو ناگاو نمونەیەکی دیکەیە کە ئێمە کەسێکمان بەشێوەی کاتیکەسێکمان راگرتووە کە لە باری ناوکەییەوە زێدەخوازی دەکا دواییش دەبێ کەسێک بێت و بەری پێ بگرێ، ئێمە ئەوە بە رێگەیەکی دروست بۆ بەرگرتن لە رژێمی ئێران نازانین کە بە دڵنیاییەوە لەگەڵ باقی چالاکیەکان خراپەکانی کە هەیبووە نایەتەوە.