بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەرێک کوژراو ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەرێک کوژراو ژمارەیەکیش بریندار بوون.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕ، لە سنوورەکانی شاری شنۆ، دەستڕێژیان لە کاسبکاران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی (نورەدین ئیبراهیمیان) خەڵکی دێهاتی "ئاڵکاوێ" کوژراو ژمارەیەک کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناوەکانیان رانەگەیەندراوە.