لە کاتێکدا قەیران و کێشەی سەرانی رژێم لە قوراویی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا پەرەدەستێنی، ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشووی خامنەیی لە کاردانەوە بە رەد کردنەوەی
لە کاتێکدا قەیران و کێشەی سەرانی رژێم لە قوراویی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا پەرەدەستێنی، ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشووی خامنەیی لە کاردانەوە بە رەد کردنەوەی لەلایەن شۆرای نیگابانی رژێمەوە، تێکرای پاڵێوراوەکان و شانۆی هەڵبژاردنەکانی وەلی فەقیهی بایکوت کرد.
پاسدار ئەحمەدی نژاد:
خاڵی یەکەم سەبارەت بە ئازادییە لە وەلاتی ئێمەدا ئازادیەکی تەواو هەیە و حەد و مەرزی نیە بەڵام تەنیا لە یەک بابەتدا، دژ بە دەوڵەتی پێشوو، بەندو هاوکارانم، هەر کەس بیهەوێ تۆمەت لێدا، بێ رێزی بکا، بوختان و بێ ئەدەبی بکات، هەر چی بیهەوێ بە خانەوادەی ئێمە بیڵێ، ئازادی تەواو هەیە و هیچ سنوورێک نیە و دڵنیان کە بەدواداچوونی بۆ ناکرێ.
بەڵام خاڵی دووهەم سەبارەت بە هەڵبژاردنە، بە بڕشتەوە عەرزتان دەکەم کە بەندە پشتیوانی لە هیچکام لە پاڵێوراوانم نەکردوە و ناکەم. هاوکارەکانی بەندە دەبەن لە هەندێ بنکەکان، ئەم لاو ئەو لا بانگەشە دەکەن سەیر کەن فڵان کەس هاتووە، فڵان کەس هاتووەو... کە وایە خۆیشی پشتیوانی دەکا. من رایدەگەیێنم کە لە هیچکام لەو پاڵێواراوانە پشتیوانیم نەکردوە و پشتیوانیش ناکەم.